دوایین رۆژی فێستیڤاڵی هەنارە؛ زیاتر لە 200 هەزار کەس سەردانیان کردووە

01-11-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ دوایین رۆژی فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجەیە. رێکخەرێکی فێستیڤاڵەکە دەڵێت، "ئاماری سەردانیکاران مێژووییە و لە هەموو ساڵەکان زیاترە."
 
ئەم ساڵ 11ـەیەمین ساڵە فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە بەڕێوەدەچێ و ئەمڕۆ رۆژی سێیەم و دوایین رۆژیەتی، کە لە پارك و شاری یاریی هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت.
 
ئەرسەلان عابد، ئەندامی لیژنەی باڵای فێستیڤاڵەکە، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەم ساڵ ژمارەی گەشتیار و سەردانیکاران ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە. ئێوارەی ئەمڕۆ بە وردی ژمارەی بەشداران و فرۆشی فێستیڤاڵەکە دەخەینەڕوو."
 
بەگوێرەی ئاماری رێکخەرانی فێستیڤاڵەکە، پار 285 هەزار و پێرار 270 هەزار سەردانیکار و گەشتیار چووبوونە فێستیڤاڵی هەنار و پاییزەی هەڵەبجە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار و سەردانیکار چوونەتە فێستیڤاڵی هەڵەبجە و چاوەڕوان دەکرێ ژمارەکە تاوەکو ئێوارە 300 هەزار کەس تێپەڕێنێت. ئەرسەلان عابد گوتی: "بە دڵنیاییەوە بەشداریی ئەم ساڵ زیاترە لە پار."
 
 
هەنار، هەنگوین، شیر، مێووژ و خۆراکە وشکەکان، کاری دەستی خانمان و خۆراکی ئامادەکراوی خۆماڵی لە فێستیڤاڵەکەدا پێشکێشی سەردانیکاران دەکرێت.
 
پار 31ی مانگی 10 فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە دەستیپێکرد و 3 رۆژ بەردەوام بوو. بەگوێرەی ئامادەکاری فێستیڤاڵەکە، فرۆشی فێستیڤاڵەکە بایی ملیارێک و 435 ملیۆن دینار بوو.
 
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، بەرهەمی ساڵانەی هەناری هەرێمی کوردستان زیاتر لە 80 هەزار تۆنە کە نزیکەی 30 هەزاری لە پارێزگای هەڵەبجەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.