وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، 16 پێگەی پەکەکەی لە هەرێمی کوردستان بۆردوومانکردووە

01-12-2023
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، 16 پێگەی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە ـی لە هەرێمی کوردستان بۆردوومانکردووە. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا کە ئەمڕۆ هەینی ،1-12-2023 بڵاوکراوەتەوە، فڕۆکە و درۆنە جەنگییەکانی سەر بە فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەکان، کاژێر 18:30ـی خولەکی ئەمڕۆ، 16 پێگەی پەکەکەیان لە هەرێمی کوردستان بۆردوومانکرد. 
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "بە مەبەستی لەنێوبردنی ئەندامانی رێکخراوە تیرۆریستییە جوداخوازەکان، نەهێشتنی ئەو هێرش و هەڕەشانەی لە باکووری عێراقەوە دەکرێنە سەر هێزە ئەمنی و خەڵکەکەمان؛ هەروەها بۆ پاراستنی سنوورەکانمان، هێرشە ئاسمانییەکان لە ناوچەکانی مەتین، گارە، خواکوڕک و قەندیل ئەنجامدران."
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا 16 پێگە، حەشارگە، ئەشکەوت، کۆگەی چەک و پەناگەی پەکەکە کراوەتە ئامانج و ئاماژەی بەوەش کراوە، رەچاوی ئەوە دەکەن کە لە هێرشە ئاسمانییەکانیاندا "خەڵکی سڤیل، لایەنی دۆست، شوێنە مێژوویی و کولتوورییەکان زیانیان بەرنەکەوێت."
 
بەگوێرەی دوایین راگەیێندراوی هەپەگە، کە رۆژی 27ـی تشرینی دووەمی 2023، بڵاوکراوەتەوە، گەریلاکانی پەکەکە لە 48 کاژێردا لە ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین لە هەرێمی کوردستان رووبەڕووی هێزەکانی سوپای تورکیا بوونەتەوە و لە ئەنجامدا دوو سەرباز کوژران و سەربازێکی دیکەش برینداربووە.
 
ئەم شەڕ و پێکدادانە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدایە، تورکیا ناوی ناوە چنگ- قوفڵ کە بەرەبەیانی رۆژی 18ـی نیسانی 2022 لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە دەستیپێکرد.
 
وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی 777 گەریلا و کوژرانی 113 سەربازی سوپای وڵاتەکەی راگەیاندووە؛ هەپەگەش کوژرانی سێ هەزار و 63 سەربازی تورکیا و گیانلەدەستدانی 398 گەریلای راگەیاندووە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.