پۆلیسی راپەڕین: لەسەر دزیکردن لە مزگەوت کەسێکمان دەستگیرکرد

01-12-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی کەسێکی لە چوارقوڕنە راگەیاند کە پارەی نێو سندووقی خێرخوازی مزگەوتێکی دزیوە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ـی کانوونی یەکەمی 2024، دەروو قادر، گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە رووداوی گوت، "ئەمڕۆ لە چوارقوڕنە کەسێکمان دەستگیرکرد کە بڕی 498 هەزار و 500 دیناری سندووقێکی خێرخوازی لە مزگەوتێکی ناحیەی چوارقوڕنە دزیوە".
 
دەروو قادر گوتی، "تۆمەتبارەکە تەمەنی 17 ساڵە و دوای دەستگیرکردنی دانی بە تاوانەکەیدا ناوە".
 
گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەشکرد، "تۆمەتبارەکە لە رێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە ناسراوەتەوە و دوای دزییەکە پۆلیس ئاگادار کراوەتەوە. ئێستاش تۆمەتبار بە پێی مادەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە