لە هەولێر تەرمی گەنجێک لە ئاودا دۆزرایەوە

01-12-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەرگری شارستانیی هەولێر دەڵێ، تەرمی گەنجێکیان لە ئاوی گوندێکی سنووری پارێزگای هەولێر دۆزیوەتەوە.
 
موقەدەم شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "نزیک کاژێر 01:00ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی زەنگەڵ لە سنووری ناحیەی کەڵەک لەسەرئاوکەوتنی تەرمێک ئاگادار کراینەوە و بۆ دەرهێنانی تیممان رەوانەی شوێنی رووداوەکە کرد".
 
تەرمەکە رادەستی پۆلیسی ناحیەی کەڵەک کراوە و دواتر رەوانەی دادپزیشکی هەولێر کراوە. موقەدەم شاخەوان گوتی: "تەرمەکە گەنجێکە نزیکەی 25 ساڵە، بەڵام ناسنامەی نادیارە".
 
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، روون نییە کەسەکە کەی خنکاوە و بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر رەوانەی دادپزیشکییان کردووە.
 
بەگوێرەی بەرگریی شارستانیی هەولێر، ئەم ساڵ تاوەکو ئەمڕۆ تەنیا لە سنووری پارێزگای هەولێر 23 کەس لە ئاودا خنکاون.
 
بەگوێرەی بەداداچوونی رووداو، ئەم ساڵ تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 55 کەس لە هەرێمی کوردستان لە ئاودا خنکاون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە