رووداو دیجیتاڵ
مەكتەبی سیاسیی یەكێتی دەڵێت: "مەهامی یەكێتی بۆ پێكهێنانی هەردوو حكومەت خزمەتكردنی هاووڵاتییان و سەرجەم چین و توێژەكانە بەبێ جیاوازی."
ئەمڕۆ دووشەممە بەسەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە دەباشان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بەڕێوەچوو.
یەکێتی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکە جەخت لەوە کرایەوە، "یەکێتی دەوری خۆی دەگێڕێ و هێزی کۆمەڵانیی خەڵکی کوردستان دەبێت لەگەڵ هاوپەیمان و لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ بەدیهێنانی عێراقێکی بەهێز و سەربەخۆ، کە بگات بە ئاستی چاوەڕوانی گەلەکەی و بە پرۆژەیەکی سیاسی و ئابووریی نوێ خزمەت بە کۆمەڵانی خەڵکی عێراق بە هەموو نەتەوە و مەزهەب و پێکهاتەکانییەوە بکات بەبێ جیاوازی".
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لە کۆبوونەوەکدا، دوای 49 ساڵ خەبات، شاڵاو شەهید عەلی عەسكەری، داوای لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی کردووە دەستبەرداری پۆستەکەی ببێت.
دەقی راگەیێندراوەکە:
هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسی كرد، دەستبەرداری پۆستی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ببێت. لە وتەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، کە لە دەرەوەی ئۆرگان و بەرپرسیارێتی حزبی داكۆكیكارێكی سەرسەختی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەبێت و لەهەر وێستگەیەكی خەباتیشدا لەپێناو یەكێتی ئامادەیی دەبێت.
لەبەرامبەردا، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی خەبات و قوربانیدان و تێكۆشانی خۆی و خانەوادە سەربەرزەكەیانی كرد. هەروەك رۆڵی هەڤاڵ شاڵاوی بەرز نرخاند، لەو دەستپێشخەرییەی بۆ دەستبەرداربوون لەپۆستەكەی كردوویەتی و ووتی، "دەگمەنن ئەو سەرکردانەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بە ئارەزووی خۆی دەستبەرداری پۆست دەبن، ئەوەی باوە بەرپرسانی ناوچەکە هێندە لە پۆستەکانیان دەمێننەوە، کە خەڵک کارە باشەکانیان لەیاد دەکەن، بۆیە ئەوەی هەڤاڵ شاڵاو ئەمڕۆ کردی نموونەی سەرکردەیەکی سەربەرز و بوێر و نیشتیمان پەروەرە".
هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش، رۆڵی هەڤاڵ شاڵاویان بەرز نرخاند، لەبەرامبەر خەبات و تێكۆشانی چەندین ساڵەی رابردووی لەنێو ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
1/12/2025
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ