لە دیوی رۆژهەڵاتی کوردستانی باشماخ دەست بەسەر 116 هەزار لیتر سووتەمەنیی قاچاخدا گیرا

01-12-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە دیوی رۆژهەڵاتی کوردستانی دەروازەی سنووریی باشماخی پارێزگای سنە دەست بەسەر بڕێکی زۆر سووتەمەنیی قاچاخدا گیرا. بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگاکە دەڵێت، شۆفێری تانکەرەکان دەستگیرکراون.
 
فەرامەرز ئومێدی، بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، دوێنێ یەکشەممە 30-11-2025، لە دەروازەی سنووریی باشماخی پارێزگاکە، چوار تانکەریان راگرتووە کە سووتەمەنیی قاچاخیان گواستووەتەوە.
 
بەگوتەی فەرامەرز ئومێدی، لە تانکەرەکاندا 116 هەزار لیتر گازوایل هەبووە کە هەوڵ دراوە بە شێوەی قاچاخ لە رێگەی دەروازە سنوورییەکەوە ببرێتە دەرەوە. 
 
وەک بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگاکە دەڵێ، بەهای ئەو سووتەمەنییەی دەستی بەسەردا گیراوە زیاتر لە 6 ملیار تمەنە کە دەکاتە نزیکەی 52 هەزار دۆلار.
 
فەرامەرز ئومێدی ئەوەشی خستەڕوو، دەست بەسەر تانکەرەکانیشدا گیراوە و شۆفێرەکان دەستگیرکراون.
 
دەروازەی سنووریی باشماخ دەکەوێتە نێوان قەزای پێنجوێنی پارێزگای سلێمانی و شاری مەریوانی سەر بە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

   دیناری عێراقی جۆری 25 هەزاری.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: لیستی مووچەی مانگی 12 رادەستی بەغدا کرا

لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.