هاتووچۆی هەولێر: دەوام لە بنکەکانی پشکنینی ئۆتۆمبێل ئاسایی دەبێتەوە

01-12-2025
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر
A+ A-

هەولێر دیجیتاڵ

لە هەولێر بەهۆی قەرەباڵخیی بنکەکانی پشکنینەوە دەوامی بنکەکان گۆڕانکاری تێدا کرابوو. هاتووچۆی هەولێر دەڵێت: "ئێستا قەرەباڵخی نەماوە و دەوام ئاسایی بووەتەوە." بنکەکانی سلێمانی و گەرمیانیش قەرەباڵخ نین و دەوامیان ئاساییە.
 
موقەدەم بەهمەن عەبدوڵڵا، گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانیش بە رووداوی گوت: "لە سنووری پارێزگەکەی ئێمە دۆخی بنکەکانی پشکنینی ئۆتۆمبێل ئاساییە؛ هیچ قەرەباڵخییەک دروست نەبووە و دەوام وەک خۆیەتی."
 
لە هەولێر سێ بنکەی پشکنینی ئۆتۆمبێل (هەززە) هەن: کەسنەزان، گوێر و 32ی پارک. بە گوێرەی هاتووچۆی هەولێر، ئێستا دەوامی بنکەکان پشکنینی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی، سفر کیلۆمەتر و ئۆتۆمبێلی ژمارەکراو لە هەرسێ بنکەکە بەیانیان دەکرێ.
 
هاتووچۆی هەولێر پشکنینی ژمارە کاتیی بەکارهاتووی جیاکردووەتەوە و دەڵێت: "تەنیا لە بنکەی 32ی پارک شیفتی بەیانیان پشکنین دەکرێ و دەوامی دوای نیوەڕۆیان نامێنێت."
 
لەبارەی جیاکردنەوەی پشکنینی ئۆتۆمبێل، بەهمەن عەبدوڵڵا گوتی: "ئەمە تەکنیکی کارکردنە و ئاساییە. هاوکات ئەو جیاکردنەوەیە بۆ ئەوەیە لە بنکەکان قەرەباڵخی دروست نەبێت."
 
موقەدەم سامان عەلی، گوتەبێژی هاتووچۆی گەرمیانیش ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان سێ بنکەی پشکنینی ئۆتۆمبێلمان هەیە: لە کەلار دوو دانە و ئەوی دیکەش لە رزگارییە."
 
گوتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان گوتی: "لای ئێمە بنکەکان قەرەباڵخ نین؛ دەوامیان ئاساییە و بەیانیان دەوام دەکەن."
 
پشکنین (هەززە OPVI) سێ جۆرە؛ یەکیان بۆ ئۆتۆمبێلی سفر کیلۆمەترە، ئەوانی دیکە بۆ ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی و  ژمارەکراو دەکرێت؛ پشکنینەکەیش دوو بەشە، ئۆتۆمبێلی سفر کیلۆمەتر و ژمارە کاتی پشکنینی لاشە (بەڕاد)ی بۆ دەکرێت؛ بەڵام ئۆتۆمبێلی ژمارەکراو تەنیا پشکنین بۆ تووندوتۆڵی دەکرێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

   دیناری عێراقی جۆری 25 هەزاری.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: لیستی مووچەی مانگی 12 رادەستی بەغدا کرا

لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.