پڕۆژەی 'کتێب و قاوە' لە شاری وان دەکرێتەوە

02-01-2022
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
قاوەخانەی 'خوێندن لە تۆ و خزمەتگوزاری لە ئێمە' لە باکووری کوردستان دەکرێتەوە
قاوەخانەی 'خوێندن لە تۆ و خزمەتگوزاری لە ئێمە' لە باکووری کوردستان دەکرێتەوە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

شارەوانیی وان لە رێگەی پڕۆژەی کردنەوەی قاوەخانەیەکەوە بە درووشمی "خوێندن لە تۆ و خزمەتگوزاری لە ئێمە" هانی خەڵک دەدات بۆ خوێندنەوەی کتێب، کافێیەکە لە هەفتەیەدا شەش رۆژ کراوەیە و خزمەتگوزاری پێشکەشی میوانانی دەکات.
 
شارەوانیی وان و کۆمەڵەی پیشەسازی و بازرگانانی تورکیا بە هاوئاهەنگی پڕۆژەیەکیان دەستپێکردووە بۆ ئەوەی هانی خەڵکی بدەن زیاتر کتێب بخوێننەوە، کافێیەکی تایبەتیان  بۆ کردوونەتەوە و پێیان دەڵێن خوێندن لە تۆ و خزمەتگوزاری لە ئێمە، بەشێک لەوانەی سەردانی کافێیەکە دەکەن خوێندکارانی زانکۆن. 
 
بوراک گولتەپە، سەرۆکی لقی کۆمەڵەی پیشەسازی و بازرگانانی تورکیا دەڵێت، "کتێب و قاوە بۆ هەموو کەسێک دەرگەی واڵایە، لە براکانمانەوە کە دەچنە قۆناخی بنەڕەتی تاوەکو دەگاتە گەنجانی ئامادەیی و زانکۆکان، هەروەها شوێنێکە پێشوازی لە هاووڵاتییانی ئاساییش دەکات."
 
کافێی کتێب و قاوە کە لە وەرزی زستاندا گەرم و لە وەرزی هاویندا فێنک دەکرێت، هاوکات خزمەتگوزاریی وەکو چا، قاوە، نیسکافێ، بیسکویت، شەربەت و خواردەمەنیی دیکەش پێشکەشی میوانانی دەکات، ئەوە بەدەر لە بوونی سەتان کتێبی جۆر بە جۆر کە بە شێوەی بابەت و بوار پۆلێنکراون. 
 
سەهرا زیلان، خوێندکاری زانکۆیە و سەردانی قاوەخانەکەی کردووە، گوتی، "کەشێکی زۆر باشە، چ ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەشی دەکەن، چ کتێبەکانیان، ئەمانە زیاتر هانمان دەدەن".
 
کافێکە لە هەفتەیەکدا شەش رۆژ کراوەیە و لە خزمەت خوێنەراندایە، زانکۆی یوزونجویڵ لە وانی باکووری کوردستان هەیە و ساڵی 1982 دامەزراوە و نزیکەی 30 هەزار خوێندکاری هەیە. ئەو کافێیە بووەتە دەرفەتێکی باش بۆ خوێندکارانی زانکۆ بە تایبەتی ئەوانەی شوێنی بێدەنگیان دەستناکەوێت، تاوەکو وانەکانیان بخوێنن، بە ئەرێنییەوە سەیری پڕۆژەکە دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خۆپێشاندانی کوردانی ئیستەنبووڵ. وێنە: AFP

سەرەڕای هێرشی پۆلیس، لە ئاگری و مووش و مێردین خۆپیشاندان کرا

لە ئاگری، پۆلیس هێرشی کردە سەر گرووپێک کە بۆ پشتیوانی لە رۆژئاوای کوردستان گردببوونەوە و لانیکەم 20 کەسی دەستبەسەر کرد. لە مووش-یش دژی هێرشەکان راگەیێندراوێک بڵاوکرایەوە. لە مێردین کچانی باکوور درووشمی "هەر تاڵێک لە قژمان بەرخۆدانمان بەهێز دەکات". رێپێوانیان کرد.