رووداو دیجیتاڵ
شەقامێک لە نزیک ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی رۆچووە، کە رێگەی هاتووچۆی رۆژانەی هاووڵاتییانە. شارەوانیی سلیمانی دەڵێت، "لەڕێگەی رووداوەوە زانیومانە و تیم دەنێرین بۆ چاککردنەوەی."
پێشەوا بەختیار، پەیامنێری رووداو لە شوێنی رۆچوونی شەقامەکە گوتی، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕی رۆژانی رابردوو شەقامەکە رۆچووە، هۆکارێکی دیکەش ئەوەیە کە نزیک شەقامەکە بۆ پرۆژەیەک هەڵکەندراوە. جگە لە رۆچوونی شەقامەکە، درزێکی گەورە لە بەشێکی زۆری شەقامەکە دروستبووە و تیمەکانی شارەوانییش لە شوێنەکەن.
چەند ستوونێکی کارەباش بەهۆی رۆچوونی شەقامەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، یەکێک لە ستوونەکان 10 بۆ 15 مەتر بەهۆی رۆچوونەکەوە لە شوێنی خۆی جووڵاوە. تیمێکی کارەباش بۆ چارەسەری کێشەکە لەوێن.
شەقامەکانی سلێمانی پڕ بوون لە چاڵ و تاسە

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەشێک لە شەقامەکانی سلێمانی پڕ بوون لە چاڵ و تاسە و ئەنجوومەن حەسەن، گوتەبێژی شارەوانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "چاڵ و تاسەی شەقامەکان بە قیری سارد و بەشێوەیەکی کاتی پڕ دەکەینەوە،" لە رۆژانی پشووشدا تیمەکانیان بەردەوام دەبن لە کارکردن.
چاڵ و تاسەکانی شەقامەکانی سلێمانی زیانیان بە ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل گەیاندووە و ئاستەنگی هاتووچۆیان دروست کردووە.
بە گوتەی گوتەبێژی شارەوانیی سلێمانی، بەشێک لە شەقامەکانی نزیک فولکەی دەستاڕەکە و نزیک تێرمیناڵی شارەزوور، بەشێک لە چاڵەکانی شەقامی 60 مەتری و شەقامی سەرەکیی هەواری شار بە قیری سارد پڕکراونەتەوە.
ئەنجوومەن حەسەن باسی لەوەش کرد، لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ پشووە، بەڵام تیمەکانیان بەردەوامن لە چاککردنەوەی رێگەکان و بەگوێرەی ئاستی پێویستی رێگەکە تیمەکانیان دەنێرن بۆ پڕکردنەوەی چاڵ و تاسەکان، هەوڵیش دەدەن لە ماوەیەکی کورتدا سەرجەم چاڵ و تاسەکان پڕ بکەنەوە.
پڕکردنەوەی چاڵ و تاسەکان بە قیری سارد، بە شێوازێکی کاتییە، گوتەبێژی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، دوای کۆتاییهاتنی وەرزی باران بارین، هەڵمەتێک بۆ نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان دەستپێدەکەن.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ