پار یەک ملیۆن و 100 هەزار گەشتیار سەردانی ئامەدیان کردووە

02-01-2025
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری ئامەد رایگەیاند، پار زیاتر لە یەک ملیۆن گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی ئامەدیان کردووە. 

موراد زۆرلوئۆغڵو، پارێزگاری ئامەد، ئاماری گەشتوگوزاری ساڵی 2024 بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پار یەک ملیۆن و 100 هەزار گەشتیار، سەردانی ئامەدیان کرد.
 
پارێزگاری ئامەد گوتی: "زۆربەی گەشتیارە بیانییەکان بەتایبەتی بۆ بینینی شوێنەوارە مێژووییە جیاوازەکان، سەردانی ئامەدیان کردووە."
 
موراد زۆرلوئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا پلانی تایبەتیان داڕشتووە لەپێناو زیادکردنی ژمارەی گەشتیارانی بیانی بۆ ساڵی 2025، دەیانەوێت ژمارەی گەشتیارە بیانییەکان بگەیێننە سێ ملیۆن گەشتیار.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە