رووداو دیجیتاڵ
ژووری ئۆپەراسیۆنی سەر بە ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان (JCC) لە وەزارەتی ناوخۆ، ئاماری بارانبارینی 12 کاژێری رابردووی لە باشووری کوردستان بڵاوکردەوە. بەپێی ئامارەکە، زۆرترین باران لە دەربەندیخان باریوە.
بەپێی ئەو داتایە، لە کاژێر 09:00ی بەیانیی ئەمڕۆ هەینی (2ی کانوونی دووەمی 2026) تاوەکو کاژێر 09:00ی شەو، شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی گرتووەتەوە و زۆرترین بڕی باران لە سنووری قەزای دەربەندیخان تۆمارکراوە کە 49.6 ملـلیمەتر بووە.
بڕی بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکانی باشووری کوردستان بەم شێوەیە بووە:
- چۆمان: 6.8 ملـلیمەتر
- پیرمام: 0.3 ملـلیمەتر
- سەنتەری هەولێر: تەنیا دڵۆپە باران باریوە
- دەربەندیخان: 49.6 ملـلیمەتر
- هەڵەبجە: 27.6 ملـلیمەتر
- مەیدان: 24.4 ملـلیمەتر
- سلێمانی: 7.9 ملـلیمەتر
- چەمچەماڵ: 2.7 ملـلیمەتر
- ئاکرێ: 20.0 ملـلیمەتر
- بامەرنێ: 11.4 ملـلیمەتر
- ئامێدی: 9.0 ملـلیمەتر
- کەلار: 2.8 ملـلیمەتر
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە رووداوی گوت، "سبەی شەممە ئاسمان نیمچە هەور و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرما تاڕادەیەک نزمدەبێتەوە."
ئەو کەشناسە پێشبینی دروستبوونی تەم دەکات لە هەندێک لە ناوچەی گەرمیان، رۆژئاوای سلێمانی ، چەمچەماڵ، بازیان، قەرەداخ، تەکیە، ناوچەکانی راپەڕین و هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و دهۆک.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ