لە کەلار بەهۆی گازەوە ئافرەتێک مرد و خوشکەکەیشی رەوانەی نەخۆشخانە کرا

02-01-2026
هونەر حەمید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە لە قەزای کەلار، دوو خوشک بەهۆی لێچوونی گازەوە تووشی تەنگەنەفەسی بوون؛ لە ئەنجامدا یەکێکیان گیانی لەدەستدا و ئەوی دیکەشیان بەهۆی ناجێگیریی تەندروستییەوە رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کرا.
 
رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، دوو ئافرەت گەیێندرانە نەخۆشخانەکەمان کە بەهۆی گازەوە تووشی تەنگەنەفەسییەکی تووند ببوون. "بەداخەوە یەکێکیان پێش گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدابوو، ئەوی دیکەشیان دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی، بەهۆی خراپیی تەندروستییەوە رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کرا."
 
سەبارەت بە ناسنامەی قوربانییەکان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە ئاماژەی بەوە کرد، ئەو دوو ئافرەتە خوشکی یەکن و دانیشتووی گەڕەکی "گازینۆ"ی قەزای کەلارن. 
ئەو خوشکەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 60 ساڵە و خوشکەکەی دیکەشی کە لەژێر چاودێری پزیشکیدایە تەمەنی 55 ساڵە.
رووداوەکە لەناو ماڵەکەی خۆیاندا و لە کاتی خەودا بەهۆی لێچوونی گازەوە روویداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە