لە دهۆک ئاگر لە کەمپێکی ئاوارەکان کەوتەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئاگر لە کەمپی شاریای ئاوارەکان لە پارێزگای دهۆک کەوتەوە. پەیامنێری رووداو دەڵێ، ئاگرەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام دوو خێوەت بە تەواوی سووتاون.
 
ئاگرەکە بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 02-01-2026 لە دوو خێوەتی ئاوارەکانی نێو کەمپەکەدا کەوتەوە. نایف رەمەزان، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە شوێنی رووداوەکەوە رایگەیاند، لە ئەنجامی ئاگرەکەدا، خێوەتەکان بە تەواوی سووتاون و سەرجەم ئەو کەلوپەلانەی تێیاندا بوون، لەنێوچوون.''
 
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە کەوتووەتەوە. شایەتحاڵێک قسەی بۆ پەیامنێری رووداو کرد و گوتی، ''بەیانی لەناکاو بینیم گڕ لە خێوەتەکان بەرز دەبێتەوە. بەرگریی شارستانیمان ئاگادار کردەوە و دوای نزیکەی 20 خولەک تیمەکانیان گەیشتن.''
 
بەگوتەی ئەو شایەتحاڵە، نزیکەی پێنج منداڵ لە خێوەتەکاندا بوون، بەڵام دەستبەجێ لەلایەن خەڵکەوە رزگار کراون.
 
رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی سارقاڵی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری سەرەکیی ئاگرکەوتنەوەکەن.
 
کەمپی شاریا تایبەتە بە ئاوەرەکانی کوردانی ئێزدی کە دوای ساڵی 2014 و هێرشی داعش بۆ سەر شنگال، ئاوارە بوون.
 
ئەمە جاری یەکەم نییە ئاگر لە کەمپی شاریا دەکەوێتەوە؛ رۆژی 01-07-2024ـیش نزیکەی 10 خێوەت لەنێو کەمپەکەدا بە تەواوی سووتان.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەندین گولـلە هاوەنی دیکە هێشتا لەژێر زەویدا ماون.

لە گوندێکی دەربەندیخان زیاتر لە 20 گولـلەهاوەن دۆزرانەوە

لە گوندی کۆکۆیی سەر بە قەزای دەربەندیخان، کۆگایەکی کۆنی گولـلەهاوەن و مین دۆزرایەوە کە مێژووەکەی بۆ سەردەمی شەڕی نێوان عێراق و ئێران دەگەڕێتەوە، قایمقامی قەزاکەش دەڵێت، بەڕێوەبەرایەتیی مینیان ئاگادار کردووەتەوە بۆ لادانیان.