قەییوم تابلۆی کوردی داینگەیەکی لە وان هێنایە خوارەوە

01-01-2026
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکی گەورەشارەوانیی بە قەییوم دانراو بۆ پارێزگای وان، تابلۆی داینگەی "پەپوولە"ی هێنایە خوارەوە کە بە زمانی کوردی بوو و لە شوێنی ئەو، تابلۆیەکی تورکی هەڵواسی.
 
تابلۆی داینگەکە کە لەسەری نووسرابوو "Perperok" (پەپوولە)، لابرا و لە شوێنی ئەو تابلۆی "دایەنگە و ناوەندی چاودێریی رۆژانە" (Kreş ve Gündüz Bakımevi) هەڵواسرا.
 
داینگەی پەپوولە، لە ساڵی 2015 لەلایەن گەورەشارەوانیی سەر بە هەدەپە- وە کرایەوە و وەک یەکەم داینگەی کوردی لە مێژووی پارێزگای واندا تۆمارکرا.
 
ساڵی 2016، قەییوم بەسەر شارەوانییەکە دانراو تابلۆی داینگەکەی هێنرایە خوارەوە و لە شوێنی ئەو تابلۆیەکی تورکی هەڵواسی.
 
دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنی 2024دا دەم پارتی گەورەشارەوانیی وان-ی بەدەستهێنایەوە، تابلۆ کوردییەکە جارێکی دیکە هەڵواسرایەوە. کەچی ئەمجارەش قەییوم ، هەمان کاری چەندبارە کردەوە و تابلۆ کوردییەکەی هێنایە خوارەوە. 
 
داینگەی پەپوولە جێگەی 90 منداڵی تێدا دەبێتەوە و ژووری دراما، سینەما، میوزیک، سەما، شەتڕەنج، کلینیک و یاریگەی منداڵانی تێدایە.
 
هەر پۆلێکی داینگەکە بۆ 18 منداڵ دیزاین کراوە و پلانی بۆ دانرابوو کە خزمەتگوزاری پێشکێشی منداڵانی تەمەن 0 بۆ 6 ساڵ بکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمپانیای نەوتی باکوور

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور: زیانە مادییەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆ زۆر کەم بوون

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە وێستگەیەکی گازی کەرکووک کەوتەوە. بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور کە وێستگەکە لە سنووری سەرپەرشتیی کۆمپانیاکەیدایە، لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت، هەموو شتێک ئاسایی بووەتەوە و ئاگرکەوتنەوەکە لە بۆرییەکی بچووکی وێستگەکە بووە.