کەشناسی: سبەی تەم دەبێت و لە هەندێک شوێن بەفر و باران دەبارێت

02-02-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەگوێرەی ناوچە جیاکان، سبەی تەم دەبێت و لە هەندێک شوێنیش نمەباران و بەفر دەبارێت. کەشناسێک دەڵێت، یەکشەممە و دووشەممە "بەفر و بارانی باش دەبارێت" و ئەم شەپۆلە 7ـی مانگ کۆتایی دێت و پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەی شەممەوە، کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو. ئەگەری بارینی نمەباران و بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە؛ لە کاتەکانی شەو و بەیانی زوویشدا لە هەندێک ناوچە ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە".
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە درەنگێکی ئەمشەوەوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ئیدارەی راپەڕین و قەزای کۆیە تەم دەبێت و تاوەکو نزیک کاژێر 10:00ـی بەیانی بەردەوام دەبێت".
 
چەند رۆژێکە شەپۆلێکی باران و بەفر و سەرما هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە. محەممەد کەمال دەڵێت، شەپۆلەکە 7ـی مانگ کۆتایی دێت و بە رۆژ پلەی گەرما "چەند پلەیەک" بەرز دەبێتەوە، بەڵام شەوان هەر سارد دەبێت؛ گوتیشی، "4 و 5ـی ئەم مانگە بەفر لە تەواوی ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و لە شارەکانیش بارانی باش دەبارێت؛ لە هەندێک شار لەگەڵ باراندا بەفریش دەبارێت".
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پلەی گەرمای بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
 
هەولێر؛ 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 7 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 12 پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 6 پلەی سیلیزی
 زاخۆ؛ 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 10 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران؛ 5 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 6 پلەی سیلیزی

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەسەر تەختە رەشێک نووسراوە "کورد، کوردی، کوردستان". وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە دانراوە

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی: زازاکی لە مەترسیدایە

رەمزیە ئاڵپارسلان، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی لە باکووری کوردستان هۆشدارییەکی تووند لەبارەی زمانی کوردی لەو پارچەیەی کوردستان دەدات و دەڵێ: "تاوەکو زمانی کوردی لە تورکیا و باکووری کوردستان نەچێتە نێو سیستمی پەروەردەوە، رزگاری نابێت."