پەرلەمانتارێکی عێراق: فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی ناخرێنە سەر وەزارەتی گواستنەوەی عێراق

02-03-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکانی عێراق لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنییەوە 19 رۆژە رادەستی وەزارەتی گواستنەوە کراوە،  ئەندامێکی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی ناخرێنە سەر وەزارەتی گواستنەوەی عێراق.
 
کاروان یاروەیس، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ (شەممە، 2ـی ئاداری 2024) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکان لەلایەن وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە، بەڵکو وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی ئیدارەی فڕۆکەخەکانی هەولێر و سلێمانی دەدات."  
 
لە عێراق شەش فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتی هەن، پێکهاتوون لە فڕۆکەخانەکانى: بەغدا، هەولێر، سلێمانى، کەرکووک، نەجەف و بەسرە.
 
ئەندامەکەی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لە یاسای بودجەی عێراق دا ئەوە جێگیرکراوە، ئیدارەی فڕۆکەخانەکانی عێراق لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی عێراقی وەربگیرێتەوە و بخرێتە سەر کۆمپانیای خزمەتگوزاریی ئاسمانی لە وەزارەتی گواستنەوە، ناوی کۆمپانیاکەش بکرێتە کۆمپانیای گشتیی ئیدارەی فڕۆکەخانەکان و گەشتی ئاسمانی، بەڵام هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی ناچنە سەر ئەو کۆمپانیایە، بەڵکو لەلایەن وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەبرێن.
 
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق، باڵاترین دەسەڵاتی بەرپرس بووە لە چاودێریی ئاسمانی عێراق و مۆڵەتدان بە تیمی فڕۆکەوانی، رێگەدان بە نیشتنەوە و فڕینی فڕۆکە لە فڕۆکەخانەکانی عێراق.
 
جیهاد دیوان، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق، 12ـی شوباتی 2024 بە رووداوی راگەیاندبوو "ئەمڕۆ دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق بە فەرمی بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکانی رادەستی وەزارەتی گواستنەوە کرد. وەزیری گواستنەوە هاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و بە فەرمی بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکانی رادەست کرا." 
 
هەر ئەوکاتە رەزاق محێبس سەعداوی، وەزیری گواستنەوەی عێراق لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەت و دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی کرد و جەختی لەوە کردەوە، بە مەیدانی لە هەموو فڕۆکەخانەکان دەبن بۆ سەرپەرشتیکردن، رێکخستن، پلان و کاری فڕۆکەخانەکان، بەشێوەیەک کە خزمەت بە گەشتیاران بکات.
   
عیماد عەبدولرەزاق ئەسەدی، سەرۆکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی بەوەکالەت، رۆژی 07-01-2024 دەستلەکارکێشانەوەی پێشکێش بە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد. لە دەقی نووسراوی دەستلەکارکێشانەوەکەدا عیماد عەبدولڕەزاق دەڵێ دەستلەکارکێشانەوەکەی "بەهۆی ئەو گوشارانەوەیە کە لەسەرووی تواناکانمەوەیە."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە