کوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیادا لەگەڵ یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە.
رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیادا لەگەڵ یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی و یاشار گولەر "دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و مەترسی و هەڕەشەکانی تیرۆریان تاوتوێ کرد".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگریی تورکیا "هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە و هەوڵدان بۆ رێگرتن لە تەشەنەسەندنی زیاتری ئاڵۆزییەکان؛ هەروەها داکۆکی‌یان لە برەودان بە پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە"، ئەوە بە گوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.
لە چوارچێوەی کۆڕبەندیی دیپلۆماسیی ئەنتالیا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبوونەوە pic.twitter.com/6gR4Q3r08L
— Rudaw (@Rudawkurdish) March 2, 2024
هەر ئەمڕۆ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئەنتاڵیای تورکیا لەگەڵ سەرۆککۆماری بولگاریا کۆبووەوە. بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی داواى لێکردووە، بولگاریا ئاستى نوێنه‌رايه‌تيى خۆى له هه‌ولێر به‌رز بكاته‌وه.
کۆبوونەوەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەچوو، لە دووەم رۆژی سێیەم کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا لە تورکیا.
لە راگەیێندراوێکدا، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەریەک لە نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و رومێن رادێڤ سەرۆککۆماری بولگاريا كۆبوونەوە و تێیدا "جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى بولگاريا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرايه‌وه له بواره‌كانى ئابوورى، بازرگانى، كولتوورى، وه‌رزشى، گه‌شتيارى و كشتوكاڵيدا، هه‌روه‌ها باس له ده‌رفه‌تى هاركاريى زياترى دوولايه‌نه‌ى بوارى خوێندنى زانكۆيى و خوێندنى باڵا و گه‌شتى راسته‌وخۆى ئاسمانيى نێوان بولگاريا و عێراق به هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه، كرا".
پرسی زیاترکردنی نوێنەرایەتیی بولگاریا لە هەرێمی کوردستان تەوەرێکی کۆبوونەوەکە بووە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا "سه‌رۆک نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به بايه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دۆست له ئه‌ورووپا. له‌مباره‌يه‌وه ئاماژه‌ى به خواستى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ بولگاريا وه‌ك وڵاتێكى دۆست و ئه‌ندامى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا، بۆيه داواى كرد بولگاريا ئاستى نوێنه‌رايه‌تيى خۆى له هه‌رێمى كوردستان به‌رز بكاته‌وه".
نێچیرڤان بارزانی رۆژی هەینی 1-3-2024 بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتالیا گەیشتە تورکیا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەمان رۆژ لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە.
لەبارەی کۆبوونەوەکەیان، نێچیرڤان بارزانی لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، "خۆشحاڵ بووم ئەم ئێوارەیە لە ئەنتالیا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبوومەوە. لەبارەی دوایین پێشهاتەکان و بەهێزکردنی پێکەوەکارکردنی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا و بەرەوپێشبردنی سەقامگیریی هەرێمی، بیروڕامان ئاڵۆگۆڕکرد".
بە گوێرەی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیاش، لە پەراوێزی چالاکییەکانی سێیەمین کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە شارۆچکەی بەلەک لە ئەنتاڵیا پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی کرد و لە کۆبوونەوەکەدا هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیاش بەشدار بوو.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش لە راگەیێندراوێکدا گوتی، لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان "بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کان و هاریکاریی هاوبه‌شی تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌تی له بواری بازرگانی و ئابووری، هه‌روه‌ها دۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراق و هه‌رێمی کوردستانیان" تاوتوێکرد.
هەروەها هه‌ردوولا "باسیان له ئه‌گه‌ر و لێکه‌وته‌کانی دۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌که و پێشهاته‌کانی شه‌ڕ له غه‌ززه کرد، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له گرنگیی هه‌وڵ و هاریکاریی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئاشتیانه‌ی کێشه‌کان به گفتوگۆ و ده‌رفه‌ت و رێگه دیپلۆماسییه‌کان کرده‌وه".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە فەرمی بانگهێشتی کۆربەندە دیپلۆماسییەکەی تورکیا کراوە، کە لە ساڵی 2021ـەوە بووەتە شوێنێک بۆ داڕێژەرانی سیاسەتی جیهان، بازرگان، لێکۆڵینڤان و ئەکادیمییەکان بۆ ئەوەی بیروڕا لەسەر دیپلۆماسی، سیاسەت و بازرگانی ئاڵۆگۆڕ بکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ