کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پرووشە باران دەبارێت

02-03-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی پرووشەباران دەبارێت. کەشناسێک باس لەوە دەکات، بارانبارینی سبەی کەمە، بەڵام کۆتایی هەفتە بارانی باش دەبارێت.
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرما "نزیک" دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەیەوە کەشناسی دەڵێت، "پرووشە باران" دەبارێت و لە ناوچە سنوورییەکانیش کەمێک بەفر دەبارێت.
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "سبەی ئەگەری باران لە تەواوی هەرێمی کوردستان هەیە، بەڵام بڕەکەی زۆر کەمە و لە ملیمەترێک زیاتر نابێت".
 
ئەو کەشناسە گوتی، 7 و 8 ـی ئەم مانگە بارانی "باش" لە هەرێمی کوردستان دەبارێت.
 
پێشبینی دەکرێت پلەی گەرمای سبەی یەکشەممە بەمشێوەیەی خوارەوە بێت؛
 
هەولێر؛ 17 پلەی سیلزی
سلێمانی؛ 15 پلەی سیلزی
دهۆک؛ 16 پلەی سیلزی
کەرکووک؛ 18 پلەی سیلزی
هەڵەبجە؛ 16 پلەی سیلزی
زاخۆ؛ 17 پلەی سیلزی
سۆران؛ 16 پلەی سیلزی
حاجی ئۆمەران؛ 7 پلەی سیلزی
گەرمیان؛ 22 پلەی سیلزی

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە