رووداو دیجیتاڵ
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، فڕۆکەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بنکەی سەرەکیی سوپای پاسدارانیان لە مەریوان کردە ئامانج کە دەکەوێتە ناوەندی شارەکە.
سەرچاوەیەک لە شاری مەریوان بە رووداوی راگەیاند، چەند فڕۆکەیەک بارەگای سوپایان لە مەریوان بۆردوومان کرد، بەو هۆیەوە نێو شار بە تەواوی شڵەژاوە.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، هێرشەکە 14:13 خولەک ئەنجامدرا و ژمارەیەکی زۆر ئەمبووڵانس چوونە شوێنی رووداوەکە. ئاماژەی بەوەش کرد، هێزێکی زۆری ئەمنی بە چەکەوە لەنێو شارەکە بڵاوەیان پێکراوە.
سەرچاوەکە گوتی، دوای هێرشەکە ژمارەیەک لە هاونیشتمانییان مەریوانیان جێهێشت و بەرەو گوندەکان دەڕۆن، دەنگی فڕۆکەش لە مەریوان دەبیسترێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ