سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە هەولێر بەرپەرچی سێ هێرشی درۆنیی دایەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ جارێکی دیکە سوپای پاسدارانی ئێران بە درۆن هێرشی کردە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر.
 
سوپای پاسدارانی ئێران بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 2ی ئاداری 2026 رایگەیاند، لە رێگەی سێ درۆنەوە بنکەی ئەمریکایان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کردووەتە ئامانج.
 
بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نێردراون، درۆنەکان لە ئاسمان لەلایەن سیستمی بەرگریی هێزەکانی ئەمریکاوە تێکشکێندراون.
 
 
بەگوێرەی بەدواداچوونی رووداو، لە 28ی شوباتەوە زیاتر لە 10 جار هێرش کراوەتەوە سەر هەرێمی کوردستان، کە زۆربەیان تێکشکێندراون. لەو هێرشانەدا زیاتر لە 60 مووشەک و درۆن بەکارهاتوون.
 
بەشێکی هێرشەکان لەلایەن گرووپی موقاوەمەی ئیسلامیی عێراقەوە ئەنجام دراون.
 
 
لە بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر بنکەکانیان لە هەولێر، هێزەکانی ئەمریکا ئەم دوو جۆرە سیستمە بەرگرییە بەکاردەهێنن:
 
- سیستەمی (سی-رام)
 
ئەمە دیارترین سیستمە، ئەو دەنگە بەردەوامەی وەک "تەقەی زنجیرەی یەک لەدوای یەک" دێت.
 
کاری ئەم سیستمە بەرگرییە، تێکشکاندنی مووشەکی کاتیۆشا و درۆنی بچووکە لە مەودای نزیک.
 
- سیستەمی (پاتریۆت)
 
ئەمریکا لە ساڵی 2020ـەوە (دوای هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد) سیستمی پاتریۆتی لە هەولێر جێگیر کرد. ئەمە بۆ تێکشکاندنی مووشەکی بالیستی (وەک فاتیح یان ذولفەقار) بەکاردێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی تەقاندنەوەی درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر.

ئەمریکا و شەش وڵاتی عەرەبی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکەن

ئەمریکا و شەش وڵاتی عەرەبی لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا، بە تووندی سەرکۆنەی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە دەکەن، کە هەرێمی کوردستانیشی گرتووەتەوە؛ رایدەگەیێنن، ئەو هێرشانە پێشێلکردنی سەروەریی وڵاتان و هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ سەر سەقامگیریی ناوچەکە.