رووداو دیجیتاڵ
لە بەیانتی ئەمڕۆ دووشەممەوە، 8 هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر بنکە و بارەگاکانی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ناوەندی شاری سنە.
لە 6 هێرشی سەرەتای ئەمڕۆدا قایمقامی سنە رایگەیاند، لانیکەم 3 هاونیشتمانی گیانیان لەدەستداوە.
لە هێرشی دووەمیش کە کەمێک پێش ئێستا کراوە، دوو ناوچە لەنزیک چیای ئاویەری سنە کراونەتە ئامانج.
بەرپرسانی سیاسی و سەربازیی ناوچەکە تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکیان لەسەر شوێنی هێرشەکان و زەرەر و زیانەکانی رانەگەیاندووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ