کەشناسی: ئەمشەو لێزمەباران و برووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

02-05-2024
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە دوای نیوەشەوەوە شەپۆلێکی لێزمەباران و هەورە برووسکە تەواوی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. سبەی لە کاتی بەیانیدا کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام دوای نیوەڕۆ شەپۆلەکە بەهێز دەبێتەوە. 
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2ـی ئایاری 2024 لەبارەی کەشوهەواوە بڵاوکردەوە و دەڵێت: "پێشبینی دەکرێت لە دوای نیوەشەوەوە شەپۆلێکی لێزمەباران کە هەورە برووسکەی لەگەڵدایە لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەست پێبکات." 
 
کەشناسی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەشوهەوای هەولێر دەڵێت، شەپۆلەکە لە ناوچەکانی (سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری، بەحرکە، قوشتەپە، دارەتووە، کەورگۆسک و بەردەڕەش، دەشتی هەولێر، قەزای کۆیە، تەقتەق، شوان و ئاکرێ) دەگرێتەوە. 
 
بۆ شاری سلێمانیش، کەشناسی هەرێم ئاماژە بەوە دەدات، لێزمەبارانەکە تەواوی ناوچەی گەرمیان و باشووری شاری سلێمانی دەگرێتەوە و تا بەرەبەیان دەبارێت. بۆ ناوچەکانی دیکەی پارێزگای سلێمانیش لێزمەباران و هەورە برووسکە کاتی دەبێت و بارانی ئاسایی دەبارێت. 
 
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی هەینی، 3ـی ئایار، پێشبینی دەکرێت لە کاتی بەیانیدا ئاستی شەپۆڵەکە ئاسایی دەبێتەوە بەڵام لە کاتی نیوەڕۆ و پاشنیوەڕۆ شەپۆڵەکە دیسان بەهێز دەبێتەوە بەتایبەتی بۆ سەر ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەولێر، ئیدارەی سۆران، راپەڕین، سەنتەری شاری سلێمانی، سەید سادق، هەڵەبجە و هەندێک ناوچەی گەرمیان. 
 
بارانبارینی 12 کاژێری رابردووی بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان: 
 
هەولێر: لە سەنتەرى شار بڕێکى زۆر باران باری بەڵام لەوێستگە تەنیا 0.2 ملم باری
پیرمام: 29.0 ملم
سلێمانى: 1.1 ملم
چەمچەماڵ: 5.9 ملم
دهۆک: 41.5 ملم
زاخۆ: 0.6 ملم
شەقڵاوە: 19.5 ملم
ئاکرێ: 0.2 ملم
ئامێدى: 0.4 ملم
بامەرنێ: 6.8 ملم
بارزان: 2.0 ملم
بازیان: 4.2 ملم
هەڵشۆ: 17.4 ملم
خەبات: 8.0 ملم
مەیدان: 0.2 ملم
سۆران: 0.8 ملم
پێنجوێن: 0.6 ملم
سیدەکان: 7.8 ملم
کەرکووک: 27.0 ملم
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی، رۆژی 1ـی ئایاری 2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە، بارانبارین لەدوای نیوەڕۆوە دەستپێدەکات و مەترسیی لافاو لە شارەکاندا نییە.
 
محەممەد کەمال گوتی، چەقی ئەم شەپۆلە رۆژانی هەینی و شەممە دەبێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و لافاو لە چەند شارێک و چەم و دۆڵەکان هەیە.
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە دابەزینی پلەی گەرما کردووە و رایگەیاندووە، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ، پلەی گەرما 2 بۆ 5 پلەی سیلیزی دادەبەزێت؛ سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ 1 بۆ 2 پلەی دیکە دادەبەزێت.
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمای سبەی بەمشێوەیەیە:
 
هەولێر: 26 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 24 پلەی سیلیزی
دهۆک: 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 25 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 26 پلەی سیلیزی
سۆران: 23 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 27 پلەی سیلیزی
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمیسیۆنی عێراق بەهۆى دوو بڕیارى جیاوازەوە لە دادگەى فیدراڵى و دەستەى دادوەریی هەڵبژاردن، تووشی دوودڵی بووە.

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن کەوتووەتە نێوان بەرداشی دوو بڕیاری دادوەرییەوە

دوو بڕیارى دادوەرى "سەرلێشێواوى" بۆ کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق دروستکردووە، لەوەى رێکارەکان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەستپێبکاتەوە یان بەردەوام بێت لە راگرتنى، چاوەڕوان دەکرێت هەفتەى داهاتوو ئەو پرسە یەکلایی بکرێتەوە.