رێککەوتنی وزە لەگەڵ ئەمریکا هیوای بە بەشێک لە گوندنشینانی پیرەمەگروون بەخشیوە

28-05-2025
پێشەوا بەختیار
بەشێک لەو بیرە نەوتی و گازییانەی لە رێککەوتنەکەدا هاتوون و پەرەی پێدەدرێت، ساڵانێکە هەڵکەندراون. وێنە: رووداو
بەشێک لەو بیرە نەوتی و گازییانەی لە رێککەوتنەکەدا هاتوون و پەرەی پێدەدرێت، ساڵانێکە هەڵکەندراون. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا ئەمریکییەکان هیوا و دڵخۆشیی بە گوندنشینەکانی سنووری پیرەمەگروون بەخشیوە و، چاویان لەوەیە هەرچی زووە ئەو بیرە نەوتەی 14 ساڵ لەمەوبەر لە سنوورەکە بەجێهێڵدراوە بەرهەمی لێدەربهێندرێت.
 
رێبین جومعە یەکێکە لە شوانکارەکانی گوندی قازانی پیرەمەگروون، لە یەکێک لەو بیرە نەوتییانە کاری کردووە کە لە نەخشەی جیهانی وزەدایە و دەکەوێتە گوندەکەیان، دەڵێت، "ساڵی 2011 هاتن شوێنەکەیان تەخت کرد، دواتر ئەم بیرەیان هەڵکەند. کۆمپانیاکە ئەمریکی سەرپەرشتیی دەکرد و چینی بوون ئەوانەی ئیشیان دەکرد، 5000 مەتر ئەم بیرە قووڵ کراوە و تائێستا جێهێڵدراوە."
 
عومەر عەبدولعەزیز، گوندنشین ئاماژەی بەوە کرد، "چەند ساڵێک پێش ئێستا هاتن ئیشیان کرد، دواتر رۆشتن و کەس نەیزانی بۆ! داواکاریمان ئەوەیە بێن هەڵیبدەنەوە، بەشێوەیەک کە سوودی بۆ گوندەکە هەبێت."
 
رۆژی 20ی ئایار حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو رێککەوتنی وزەی بە بەهای 110 ملیار دۆلار لە ئەمریکا واژۆ کرد، گرێبەستەکان بە مەبەستی بووژاندنەوەی ئابووری و بەرهەمی نەوت و گازی کوردستانە، بە گوتەی وەزیری سامانە سرووشتییەکان، هەردوو رێککەوتنەکە کێڵگەکانی میران و تۆپخانە لە سنووری سلێمانی دەگرنەوە.
 
محەممەد حوسێن، شارەزای بواری وزە باسی لەوە کرد، "ئەمە دەبێتە سەرەتایەک بۆ شکاندنی بەستەڵەکی نەبوونی گرێبەستی کەرتی وزەی کوردستان، نیاز بۆ ئەوە هەیە کار و ئیشی باش بۆ پێشخستنی کەرتی وزە لە کوردستان بکرێت."
 
بەشێک لەو بیرە نەوتی و گازییانەی لە رێککەوتنەکەدا هاتوون و پەرەی پێدەدرێت، ساڵانێکە هەڵکەندراون و دواتر بە مەبەستی پاراستنیان سەریان گیراوە.
 
بە دەستپێکردن و جێبەجێکردنی کاری کۆمپانیاکانی گرووپی ئۆنێکس و ئێچ کەی ئێنی ئەمریکی، حکومەت و خەڵک چاوی لەوەیە، تینوێتیی سلێمانی و کوردستان لە بێ کاری و قەیرانی دارایی بشکێنێت و، کوردستان بە ئاراستەی بووژانەوە و بەهێزبوونی کەرتی ئابووری ببات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە