رووداو دیجیتاڵ
منداڵێکی تەمەن 11 ساڵ لە سنووری قەزای خەبات لە پارێزگای هەولێر لە ئاودا خنکا.
مقەدەم شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "منداڵەکە لەکاتی مەلەکردن دا لە پڕۆژەی ئاوی خەبات خنکاوە".
ئەو منداڵەی خنکاوە ناوی مالیک ماهیر محەممەدە، دوای نیو کاژێر لە خنکانی تەرمەکەی دەرهێندراوە و رەوانەی دادپزیشکی هەولێر کراوە.
ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرمادا، رێژەی خنکان لە چەم و رووبارەکانی هەرێمی کوردستان بەرز دەبێتەوە.
بەگوێرەی ئاماری بەرگری شارستانیی هەولێر بۆ رووداو، ئەمساڵ تاوەکو ئەمڕۆ هەشت کەس لە سنوورەکە لە ئاودا خنکاون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ