ئاستی ئاوی بەنداوەکانی لوڕستان 29% دابەزیوە

02-06-2025
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری ئاوی پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، ئاستی ئاوی بەنداوەکان زۆر دابەزیوە.
 
رۆژی دووشەممە 2ی حوزەیرانی 2025 داریوش حەسەننەژاد، بەڕێوەبەری ئاوی پارێزگای لوڕستان رایگەیاند، توانای گلدانەوەی ئاو لە شەش بەنداوەکەی پارێزگاکە زیاتر لە 208 ملیۆن مەترسێجایە، بەڵام ئێستا قەبارەی ئاوی کۆگاکراو لە هەموو بەنداوەکان 69.18 ملیۆن مەترسێجایە و ئەو بڕەش بەراورد بە پار ئەم کاتە، 29% کەمی کردووە.
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری ئاوی پارێزگای لوڕستان، بە لەبەرچاوگرتنی کەمیی بارانبارین و دابەزینی ئاستی ئاوی کۆگاکراو لە بەنداوەکانی پارێزگاکە، پێویستە بەکارهێنانی ئاو کەم بکرێتەوە، بە تایبەت لە بواری کشتوکاڵدا کە زۆر گرنگە رەچاوی شێوازی چاندن و ئاودێری بکرێت.
 
داریوش حەسەننەژاد دەڵێت، بە پێی ئاماری رێکخراوی کەشناسیی ئێران، لە پاییزی ساڵی 2024ـەوە تاوەکو کۆتاییەکانی مانگی ئایاری 2025، تێکرای بارینی باران لە پارێزگای لوڕستان 361.4 ملیمەتر بووە، لە کاتێکدا لە وەرزی بارینی پێشتردا 526.5 ملیمەتر بووە، بەوەش بارینی باران لە پارێزگاکە بە رێژەی 31% دابەزیوە.
 
ئێران ئەم ساڵیش رووبەڕووی کێشەی کەمئاوی بووەتەوە و بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی وڵاتەکە دەڵێت، زیاتر لە 27 هەزار گوند لە سەرانسەری ئێران رووبەڕووی کەمئاوی بوونەتەوە.
 
رۆژی 27ی ئایاری 2025، حەمیدڕەزا گودەرزی، پەرلەمانتاری شاری ئەلیگودەرزی سەر بە لوڕستانیش رایگەیاند، زیاتر لە 100 گوندی شارەکە کێشەی کەمئاوییان هەیە و ئەگەر کێشەکە چارەسەر نەکرێت، کۆچی گوندنشینەکانی لێدەکەوێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەسێک تووشی پەتا بووە. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکەیە.

ئەنفلەوەنزا دەوامی قوتابخانەکانی ورمێی راگرت؛ سبەی پشووە

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی قەیرانی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی خێرای ئەنفلەوەنزا، سبەی لە سەرجەم قوتابخانەکانی پارێزگاکە پشووە و داواش لە هاونیشتمانییان دەکات، ئەگەر کاری پێویستیان نەبێت لە ماڵەوە نەچنە دەرەوە.