شەڕی پەکەکە و تورکیا دانیشتووانی 38 گوندی ئاوارە کردووە

02-07-2021
بۆردوومانێک لە شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە. وێنە: رووداو
بۆردوومانێک لە شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە. وێنە: رووداو
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی شەڕی تورکیا و پەکەکە لە سێ مانگی رابردوو 38 گوندی باشووری کوردستان چۆڵکراون و دەیان گوندی دیکەش مەترسیی چۆڵبوونیان لەسەرە. رووداو بۆچوونی ژمارەیەک لە دانیشتووانی گوندە سنوورییەکانی وەرگرتووە کە کاریگەریی بۆردوومان و شەڕی پەکەکە و تورکیا لەسەر ژیانی رۆژانەیان هەیە. دانیشتوویەکی گوندی کەشان دەڵێ؛ سێ مانگە گوندەکەیان جێهێشتووە؛ شەڕ نە باخ نە ماڵ و نە ئاژەڵی بۆ هێشتنەوە. 
 
ئه‌میر نیسان، دانیشتووێکی گوندى شه‌رانش كریستیان دەڵێت، "ئەوە هەشت مانگە ئێمە بە یەکجاری گوندمان بەجێهێشتووە، ناهێڵن بچینە گوندەکەمان.. شتەکانمان هەمووی لەوێیە، دەرکردنەکەمان لە ناکاو بوو و تەقەیان لێکردن، بۆیە جێمانهێشت".
 
چیا عۆمه‌ر، هاونیشتمانییەکی گوندى بۆسه‌لە و دەڵێت، من ئاوارە بووم و هاتووم بۆ زاخۆ، ماوەی شەش حەوت مانگە فڕۆکەکانی تورکیا و پەکەکە رێگە نادەن بچینە گوندەکەمان، ترێکانمان وشک بوون، بژێویمان وشک بووە".
 
ره‌مه‌زان زیاب، هاونشتیمانییەکی گوندى كه‌شانە و دەڵێت، سێ مانگ پێش ئێستا گوندەکەیان لەبەر شەڕی تورکیا و پەکەکە جێهێشتووە، "نە بێستانەکانمان ماون، نە مەڕوماڵا، نە هیچ شتێک ماوە، هەموو شتەکان وشک بوون، ئەمە حەفتەیەکە گوتوویانە سێشەممە و هەینیان وەرن باخەکانتان ئاو بدەن، لە کاتی دیکە قەدەخەیە".
 
به‌هۆى ئۆپەراسیۆنی چڕنووکی برووسكه‌‌ زیانێكى زۆر بەر‌ جووتیارانى ئه‌و ناوچانە کەوتووە، شەڕ و ئاڵۆزى نێوانیان كاریگه‌ریی لەسه‌ر كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداران زیاتره.
ئه‌میر نیسان لەبارەی داواکارییان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق دەڵێت، "داوا لە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان ئەوەیە رێگەیەکمان بۆ بدۆزنەوە، ئەو کەلوپەل و ناوماڵەمان بۆ دابینبکەن، نەک لە سەرەتاوە جارێکی دیکە بیکڕین".
 
چیا عومه‌ر دەڵێت، "داوامان لە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان ئەوەیە پەکەکە لە گوندەکەمان دوور بخەنەوە، بە هەر شێوەیەک بێت ئەوانمان لێ دوور بکەنەوە، بە دوورخستنەوەی ئەوان، دەڤەرەکەمان زۆر خۆش دەبێت".
 
سه‌لاح عه‌بدولكه‌ریم، هاونشتیمانییەکی گوندی شیلانە و دەڵێت، "داوامان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق ئەوەیە کە قەرەبووی خەڵکە زیانپێگەیشتووەکان بکاتەوە، تەنانەت خانووە تێكچووەکانیش قەرەبوو بکرێنەوە".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پاشماوەی درۆنێک لەم شوێنە کەوتە خوارەوە و ئاگری گرتووە

لە دوو کاژێردا چوار درۆن ئاراستەی هەولێر کران

ئەم شەو بە چوار درۆن سەنتەری شاری هەولێر بۆردوومان کرا، یەکێک لە درۆنەکان لەنێو بەڕێوەبەرایەتییەکی سەر بە وەزارەتی بارزگانی کەوتە خوارەوە.