لە رووداوێکی تەقەکردن لە قەزای شێخان سێ کەس کوژران

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
نایف رەمەزان
نایف رەمەزان
A+ A-
 

رووداو دیجیتاڵ 

رووداوێکی تەقەکردن لە باعەدرێی قەزای شێخان لە سنووری پارێزگای دهۆک روویدا و  3 کەس کوژران و کەسێکیش بریندار بوو.
 
رێزان میرزا بەگ، بەڕێوەبەری ناحیەی باعەدرێ لە سنووری دهۆک، بە رووداوی گوت: "لە رووداوەکەی گوندی ئێسیان سێ کەس کوژراون و یەکێکی دیکەش بریندار بووە". 
 
نایف رەمەزان، پەیامنێری رووداو لەبارەی وردەکاری رووداوەکەوە رایگەیاند، ئەو سێ کەسەی کوژراون یەکێکیان بکوژی دوو کەسەکەی دیکەیە،
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، هۆکاری رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە و بکوژەکە ناوی (ئـ.ع) تازە لە ئەڵمانیا گەڕاوەتەوە، پێشتریش ئەوانی ئاگادار کردووەتەوە کە دەگەڕێتەوە و کارێکی لەو جۆرە دەکات.
 
 پەیامنێری رووداو باسی لەوەشکرد، ئەو دوو کەسەی دیکە کە لەرووداوەکەدا کوژراون یەکێکیان ناوی سەلام بەدەل، موختاری گوندەکەیە و ئەوەی دیکە ناوی خومرە حەجی کە دەکاتە پوری بکوژەکە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە