تورکیا و پەکەکە ئاماری نوێی شەڕ بڵاودەکەنەوە

02-07-2023
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی 9 گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکەی لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵ لە هەرێمی کوردستان راگەیاند. تاوەکو ئێستا هەپەگە هیچ لێدوانێکی لەو بارەوە نەداوە. 
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 2ی تەممووزی 2023، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییدا کە لە رێگەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانەوە ئەنجامدرا، نۆ گەریلای پەکەکە لە هەرێمی کوردستان کرانە ئامانج.
 
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە تویتەکەدا، گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت، ساتی بۆردوومانکردنەکەیە. 
 
رۆژی 29ی حوزەیرانی 2023ش لە راگەیێندراوێکدا ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هەپەگە بڵاویکردەوە، گەریلاکانی پەکەکە هێرشیان کردووەتە سەر کاروانێکی سەربازیی سوپای تورکیا لە ناوچەی زاپ و لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەیەکی سەختدا سێ سەرباز کوژراون و سێ گەریلاش کە دووانیان دوای ئەوەی بە سەختی برینداربوون، گیانیان لەدەستدا. 
 
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، رووبەڕووبوونەوەکە کاژێر 13:30 خولەکی رۆژی 28ی حوزەیران روویداوە و گەریلاکانی یەکینەکانی ژنانی ئازاد - یەژا ستار ئەنجامیاندا؛ جەخت لەوەشکراوەتەوە، سوپای تورکیا لە رێگەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان، تۆپهاوێژ و فڕۆکە جەنگییەکانییەوە، پێگەکانی پەکەکەی لە ناوچە جیاوازەکانی زاپ، مەتین، خواکوڕک، ئامێدی و ئاڤاشین بۆردوومان کردووە. 
 
بەرەبەیانی رۆژی 18ـی نیسانی 2022، ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ - قوفڵ لەلایەن سوپای تورکیاوە لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆسەر پێگەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.
 
وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی 574 گەریلا و کوژرانی 88 سەربازی سوپای وڵاتەکەی راگەیاندووە؛ لە بەرامبەردا هەپەگە کوژرانی دوو هەزار و 932 سەربازی تورکیا و گیانلەدەستدانی 340 گەریلای راگەیاندووە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە