کەی چلەی هاوین دەستپێدەکات؟

02-07-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
 

رووداو دیجیتاڵ 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی پلەی گەرما بەرزتر دەبێتەوە؛ کەشناسێکیش دەڵێت، لەم هەفتەیەدا پلەی گەرما بۆ 50 پلە لە هەندێک ناوچە بەرزدەبێتەوە و ئاماژە بەوەش دەکات، لە 16ـی ئەم مانگەوە چلەی هاوین دەستپێدەکات و تاوەکو 26ـی ئاب بەردەوام دەبێت.
 
رۆژی یەکشەممە، 2ـی تەمموزی 2023، کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ پلەیەکی دیکە پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت بە 45 پلە و نزمترینیش حاجی ئۆمەران دەبێت بە 27 پلەی سیلیزی.
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسیی ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە رۆژی سێشەممەوە شەپۆلێکی گەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و رۆژانی پێنجشەممە و هەینی "گەرمترین" رۆژ دەبن و پلەی گەرما لە گەرمیان دەگاتە 50 پلەی سیلیزی و لە هەموو شارەکانی دیکەش پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە.
 
ئەو کەشناسە ئاماژەی بەوەشکرد، چلەی هاوین لە هەرێمی کوردستان ئەمساڵ لە 16ـی تەمموز دەستپێدەکات و تاوەکو 26ـی ئاب بەردەوام دەبێت.
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمای سبەی دووشەممە لە باشووری کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
 
هەولێر؛ 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 38 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 39 پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 40 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 40 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 40 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 45 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران؛ 27 پلەی سیلیزی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.