ئاسایشی سلێمانی: زیندانییەکی هەڵاتوو رووبەڕووی هێزەکانمان بووەوە و بە برینداری دەستگیرکرا

02-07-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتی سلێمانی رایگەیاند، دوای هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنەوەی زیندانییەکی هەڵاتوو، "تۆمەتبار"ـەکە رووبەڕووی هێزەکانیان بووەتەوە و بە برینداری دەستگیریان کردووە.
 
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا ئەمڕۆ یەکشەممە 2ـی تەمموزی 2023 بڵاویکردەوە، "بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری ئاسایشی سلێمانی، دوای رووبەرووبوونەوەیەک، تۆمەتبارێکی هەڵاتووی بازرگانی مادەی هۆشبەریان لە شاری سلێمانی دەستگیرکرد".
 
تۆمەتبارەکە پێشتر لە قەزای خانەقین زیندانی بووە، لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکانی شاری خانەقین زانیارییان پێداون لەسەر هەڵاتنی تۆمەتبارێک بە ناوی (ح. خ. م) لە زیندانی پۆلیسی خانەقین، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر و کۆکردنەوەی زانیاری لە "کەمتر" لە 24 کاژێردا تۆمەتبارەکەیان بە برینداری دەستگیرکردووە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا، ئاماژە بە هیچ زیانێکی هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی نەکراوە.
 
ئێستا تۆمەتبار لەسەر فەرمانی دادوەر راگیراوە و دوای تەواوبوونی رێکارە یاساییەکان رادەستی لایەنی پەیوەندیدار دەکرێتەوە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی ئەنەکەسە

ئەنەکەسە لە عەفرین: چۆڵنەکردنی خانووی کورد لەلایەن عەرەبەکانەوە گەڕانەوەی 400 خێزان دوادەخات

وێڕای رێککەوتنی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و حکومەتی سووریا و بڕیاردان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین، ئەندامێکی ئەنەکەسە لە عەفرین دەڵێ، تاوەکو ئێستا رێگەخۆشنەکراوە بۆ گەڕانەوەی هەموو هاونیشتمانییان بۆ زێدی خۆیان