لە چەند ناوچەیەکی کرماشان ئاگر کەوتەوە و پاشماوەی تەقەمەنی تەقینەوە

02-07-2024
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە چەند ناوچەیەکی سەر بە شارەکانی گیەلان و شائابادی پارێزگای کرماشان، ئاگر لە لەوەڕگە و زەوییە کشتوکاڵییەکان کەوتەوە و بەهۆیەوە چەندین هێکتار سووتان.
 
عەلیڕەزا نەزەری، قایمقامی گیەلان شەوی دووشەممە رایگەیاند، "لە ناوچەی شەک مەیدان و چوغالوەنی سەر بە شاری گیەلان، ئاگرێکی گەورە لە لەوەڕگەکانی ناوچەکە کەوتەوە، بەڵام دوای چەندین کاژێر لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژینەوە، خەڵکی خۆجێی و تیمەکانی ژینگەپارێزەوە کۆنترۆڵ کرا."
 
عەلیڕەزا نەزەری گوتیوێنەیەک، "لەو ناوچانە دەنگی چەندین تەقینەوەش بیستراوە کە بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەی تەقەمەنیی شەڕی نێوان ئێران و عێراق بووە."
 
سەبارەت بە قەبارەی زیانەکانیش، قایمقامی گیەلان رایگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی شەو بووە و هەوا تاریک بووە، قەبارەی زیانەکان دیار نییە، بەڵام تیمی تایبەت رەوانەی ناوچەکە دەکرێن بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ زیانەکان بکرێت.
 
لە شاری شائابادی سەر بە پارێزگای کرماشانیش ئاگر لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوچەکە کەوتەوە.
 
ئاریا عەبدی، بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری شائاباد رایگەیاند، ئاگرەکە دوای ماوەیەکی کەم لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژینەوە و بە هاوکاری خەڵکی خۆجێی کوژێنرایەوە، بەڵام 6 هێکتار گەنمی جووتیارانی ناوچەکە سووتاوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.