ئەندازەی پارکەکانی هەولێر: پشتێنەی سەوز بۆ هەولێر دروست دەکرێت

02-07-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسی راگەیاندنی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر دەڵێت، بە هاوکاریی پرۆگرامی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یو ئێن دی پی)، پشتێنەی سەوزی هەولێر دروست دەکرێت. ئاماژە بەوەش دەکات، "لە چوارچێوەی پرۆژەکەدا ملیۆنان دار بە شێوەی بازنەیی لە دەرەوەی شەقامی 150 مەتری دەڕوێندرێن."
 
رۆژی چوارشەممە 02-07-2025 سەروەر وەیسی، بەرپرسی راگەیاندنی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "سەرەتا بڕیار بوو لەدوای شەقامی 120 مەتری دەست بە پشتێنەی سەوزی هەولێر بکرێت، بەڵام دوای دەستپێکردنی شەقامی 150 مەتری، بڕیارمان دا کە پشتێنەکە لەودیوی ئەو شەقامەوە بێت بە پانیی دوو مەتر. پشتێنە سەوزەکە بە شێوەی بازنەیی بە چواردەوری هەولێردا دەسووڕێتەوە لەگەڵ دروستکردنی زیاتر لە 10 گۆمی دەستکرد بۆ ئاودانی دارەکان."
 
بە گوتەی سەروەر وەیسی، ئەم پڕۆژەیە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوایە لە چوارچێوەی ماستەرپلانی شاری هەولێردا، "لەم پڕۆژەیەدا بڕیارە ملیۆنان داری فستق و زەیتوون لە دەوروبەری شاری هەولێر بڕوێندرێن، ئەوەش دەبێتە چارەسەرێکی گونجاو بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، دیاردەی خۆڵبارین و بەرزکردنەوەی سەوزایی شار."
 
بەرپرسی راگەیاندنی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر گوتی، بیرۆکەکە لەلایەن وەزارەتەکانی شارەوانی و کشتوکاڵی هەرێمی کوردستانەوە پێشکێش کراوە، بەڵام پڕۆپۆزەڵەکەی پێشکێشی UNDP کراوە و بڕیارە لەلایەن ئەوانەوە جێبەجێ بکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.