ئاگر لە کەمپێکی سنووری بەردەڕەش کەوتەوە

02-07-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسی راگەیاندنی قەزای بەردەڕەش رایگەیاند، ئاگر لە کۆگایەکی کەمپی گەویلانی سنووری ناحیەی کەڵەک کەوتەوە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی مادی هەبووە.
 
ئاگرەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ کەوتووەتەوە، بۆتان شەمسەدین، بەرپرسی راگەیاندنی قەزای بەردەڕەش بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئاگرەکە لە کۆگایەکی کەلوپەلی پێداویستیی کەمپەکە کەوتەوە، راستەوخۆ تیمەکانی بەرگریی شارستانی بەردەڕەش گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکرد.
 
سەبارەت بە زیانەکانی ئاگرەکە، بۆتان شەمسەدین، گوتی: "لیژنەیەک لە بەرگریی شارستانی پێکهاتووە، زیانەکەی بە نزیکەی 100 هەزار دۆلار دەخەمڵێندرێت". 
 
لەبارەی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە، بەرپرسی راگەیاندنی قەزای بەردەڕەش گوتی: "هۆکارەکەی هێشتا دیار نییە و لیژنەکە لێکۆڵینەوە لەبارەی هۆکارەکەی دەکەن". 
 
کەمپی گەویلان لە ساڵی 2012ـەوە دروستکراوە و تایبەتە بە پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان، ئێستا نزیکەی هەزار خێزان لە کەمپەکە دەژین.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کامێرای دیاریکردنی تیژڕۆیی ناسراو بە خاڵ بۆ خاڵ. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

لە رێگەی دوو سایدی کەلار و کفری کامێرای تیژڕۆیی خاڵ بۆ خاڵ دادەنرێت

رێکارەکانی دانانی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ بۆ رێگری لە تیژڕۆیی لەنێوان قەزاکانی کەلار و کفری لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان لە پارێزگای سلێمانی لە کۆتاییدان. گوتەبێژی هاتووچۆ دەڵێ، هەر پێنج کیلۆمەترێک و کامێرایەک جێگیر دەکرێت