لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری خانەقین سێ ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا

02-07-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی نێوان خانەقین و گوڵاڵە، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و منداڵێکیش بریندار بوو. سێ لە مردووەکان ئەندامی یەک خێزانی کوردن.

جەواد فەیزوڵڵا، قایمقامی قەزای خانەقین لە پارێزگای دیالە، ئەمڕۆ چوارشەممە، 2ـی تەممووزی 2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "رووداوەکە لەنزیک چواڕیانی کوباشی لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری کیا سۆرینتۆدا بووە و لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلێکیان سووتاوە".
 
قایمقامی خانەقین گوتیشی: "لە ئەنجامی رووداوەکەدا سێ ئەندامی یەک خێزان کە باوک و دایک و کچێکیان بوون بە ناوەکانی عەلی مستەفا یاور 48 ساڵ، ئەسما محەممەد عەلی 32 ساڵ و هاوژینی، لارین عەلی مستەفا 6 مانگ گیانیان لەدەستدا و منداڵێکی دیکەیان بە ناوی مستەفا عەلی مستەفا 15 ساڵ بە سەختی بریندار بووە و بۆ چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی بەعقووبە کراوە."
 
 
ئەو خێزانە کوردن و سەر بە هۆزی دەلۆیین.
 
هاوکات سۆزان مەنسوور، نوێنەری خانەقین لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، قوربانیی چوارەمی رووداوەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەی دیکە بووە بەناوی مونتەسەر کازم ساڵح 50 ساڵ، کە عەرەبە، ئەویش گیانی لەدەستداوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە