رووداو دیجیتاڵ
فڕۆکەخانەی نێوەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاند، هێڵی ئاسمانیی قەتەری گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەکەوە دەستپێکردەوە. بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەکە دەڵێت: "دوێنێش فلای دووبەی دەستیپێکردەوە."
ئەمڕۆ چوارشەممە دووی تەممووزی 2025، دانا محەممەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێوەوڵەتیی سلێمانی بە رووداوی گوت: "ئەمڕۆ هێڵی ئاسمانیی قەتەری گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەستپێکردەوە."
بە گوتەی دانا محەممەد، دوێنێ 01-07-2025 فلای دوبەیش گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەکەوە دەستپێکردووەتەوە.
دانا محەممەد دەڵێت، یەکەم گەشتی فلای قەتەر کاژێر 04:30ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوو؛ گوتیشی: "پێشتر گەشتەکانی قەتەر هەفتانە 5 رۆژ بوون، ئێستا کردوویانە بە رۆژانە."
هەفتانە 60 گەشت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەکرێن؛ بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێوەوڵەتیی سلێمانی گوتی، گەشتەکان لە لایەن هێڵی ئاسمانیی عێراقی، فلای دوبەی، فلای شاهانەی ئوردی، هێڵی ئاسمانیی قەتەری دەکرێن.
بە گوتەی دانا محەممەد بڕیارە هێڵی ئاسمانیی ماهانی ئێرانیش گەشتەکانی لەم چەند رۆژە دەستپێبکاتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ