لە ئەرزەڕۆم بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.3 پلەی رێختەر روویدا

02-08-2022
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە پارێزگای ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.3 پلەی رێختەر روویدا. 
 
بەگوێرەی راگه‌یێندراوێكی سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا - ئافاد، کاژێر 03:37 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 2ـی ئابی 2022 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.3 پلەی رێختەر لە شارۆچکەی تاتۆس سەر بە پارێزگای ئەرزەڕۆم تۆمارکراوە. 
 
بەگوێرەی ماڵپەڕی ئافاد، بوومەلەرزەکە بە قوڵایی 6.99 کیلۆمەتر روویداوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ راگەیێندراوێک لەبارەی زیانی گیانی و ماددی بڵاونەکراوەتەوە. 
 
ساڵی رابردوو 68 جار بوومەلەرزە لە پارێزگاکانی مەلەتێ، بەدلیس، ئەرزینجان، وان، چەولیگ، دێرسم، مووش و خەرپێتی باکووری کوردستان تۆمارکراون. بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لەو بوومەلەرزانەدا 63 هاونیشتمانی برینداربوون. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رێوڕەسمی راگەیاندنی پڕۆژەکە

"ئی-پسوولە" راگەیێندرا؛ بە ئۆنلاین پارەی کارەبا بدە و 20% داشکاندن وەربگرە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سیستمێکی نوێی بە ناوی "ئی-پسوولە" راگەیاند بۆ ئەوەی هاووڵاتییان بتوانن لە رێگەی مۆبایلەکانیانەوە پارەی خزمەتگوزارییەکانی حکومەت بدەن. وەک دەستپێک، هەر کەسێک بەم رێگەیە پارەی کارەبا بدات، تاوەکو مانگێک داشکاندنی 20%ـی بۆ دەکرێت.