نێچیرڤان بارزانی: ستایشی بڕیاری حکومەتی بەریتانیا دەکەم بۆ بەفەرمی دانپێدانانی جینۆسایدی ئێزدییان

02-08-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن نێچیرڤان بارزانی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ستایشی بڕیاری حکومەتی بەریتانیا دەکات کە بە فەرمی دانینا بە جینۆسایدی کوردانی ئێزدی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە لە ساڵی 2014.
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێ "ستایشی بڕیاری حکومەتی بەریتانیا دەکەم بۆ بەفەرمی دانپێدانان بە جینۆسایدی ئێزدیان لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە. لەکاتێکدا لە نۆیەمین ساڵیادی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی نزیکدەبینەوە کە لە ساڵی 2014 روویدا، بە رێزەوە یادی قوربانییانی ئێزدی و هەموو ئەوانە دەکەینەوە کە بەدەستی گرووپە تیرۆرستییەکە ئازاریان چەشتووە".
 
 وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا دوێنێ (سێشەممە، 1-8-2023) رایگەیاند "حکومەتی بەریتانیا ئەمڕۆ بە فەرمی دان بەوەدا دەنێت کە ساڵی 2014ـدا داعش خەڵکی ئێزدی جینۆساید کردووە."
 
ئەو بڕیارەی حکومەتی بەریتانیا لەکاتێکدابوو، لە 20ـی نیسانی ساڵی 2016، ئەنجوومەنی نوێنەرانی بەریتانیا بە کۆی دەنگ پڕۆژە یاسایەکی پەسەندکردبوو بۆ ئەوەی دان بە جینۆسایدی کوردانی ئێزدیدا بنێت، سەرکۆنەی بکات و پرسەکەی بباتە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، بەڵام حکومەتی بەریتانیا ئەو کاتە رەتیکردەوە دانی پێدابنێت، چونکە پێی وابوو دەبێت دامەزراوەیەکی دادوەریی سەربەخۆ بڕیار لەسەر تاوانەکانی جەنگ و جینۆساید بدات نەک حکومەت. 
 
لە هێرشی داعش بۆ سەر شنگال لە سێی ئابی ساڵی 2014، داعش کوردانی ئێزدیی کۆمەڵکوژ کرد و هەزاران کەسیشی رفاند. تاوەکو ئێستا 2713 کوردی ئێزدی بێسەروشوێنن کە 1270 کەسیان ژن و 1443 کەسیان پیاون. 
 
لە هێرشەکەی داعشدا، تەنیا شوێن ئێزدییەکان هانایان بۆ برد چیای شنگال بوو؛ ئەوانەی لە شەڕەکەدا هەڵاتن، روویان کردە چیای شنگال؛ دواتر لەوێوە خۆیان گەیاندە رۆژئاوای کوردستان و پاشان زۆرینەیان لەڕێگەی دەروازەی سێمێلکا - پێشابوورەوە گەڕانەوە و لە شارەکانی هەرێمی کوردستان ئاوارەبوون و بەشێکیشیان روویان کردە وڵاتانی دەرەوە.

 

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین بۆ زێدی خۆیان. وێنە: AFP

دەزگای خێرخوازیی بارزانی: 839 خێزانی کورد گەڕاونەتەوە عەفرین و هاوکارییان دەکەین

ئەندامێکی دەستەی کارگێڕیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەڵێت، لە رێگەی لیژنەوە پێشوازی لەو هاونیشتمانیانە دەکەن دەگەڕێنەوە عەفرین و تاوەکو ئەمڕۆ 4,100 کەس گەڕاونەتەوە. دەشڵێت، بەشێک لە عەرەبی هاوردە ماڵی کوردان چۆڵ ناکەن.