دوو رۆژە دارستانەکانی سەلاسی باواجانیی کرماشان دەسووتێن

02-08-2024
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوو رۆژە ئاگر لە دارستانەکانی ناوچەی وانیسەری سەلاسی باواجانیی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتووەتەوە، بەڕێوەبەری گشتیی کۆنترۆڵی قەیرانەکانی پارێزگاکە دەڵێت، هێشتا کۆنترۆڵ نەکراوە و پێدەچێت تاوەکو کۆتایی ئەمشەو بەردەوام بێت.
 
ئەمڕۆ هەینی 02-08-2024 ئەفشین یەگانە، بەڕێوەبەری گشتیی کۆنترۆڵکردنی قەیرانەکانی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، "ئاگرەکە لە شەوی چوارشەممەوە کەوتووەتەوە و ئێستا گەیشتووەتە ناوچەی وانیسەری سەلاسی باواجانی."
 
ئەفیشین یەگانە گوتیشی، "هاونیشتمانییانی ناوچەکە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی، مانگی سوور و رێکخراوی بەسیج هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن، هەلیکۆپتەرێکی ئاوپڕژێن و 60 ئامێری کوژاندنەوەی ئاگریش بۆ تیمەکان دابینکراوە و لە هەموو لایەکەوە سەرقاڵی کوژاندنەوەن."
 
بەڕێوەبەری گشتیی کۆنترۆڵی قەیرانەکان لە پارێزگای کرماشان پێشبینی دەکات درەنگی ئەمشەو ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.
 
بەڵام ئەم ساڵ چەندین جار ئاگر لە دارستان و لەوەڕگەکانی پارێزگای کرماشان کەوتووەتەوە و رووبەرێکی فراوانی زەوییە کشتوکاڵییەکانی سووتاون.
 
رۆژی دووشەممەی رابردوو ئاگر لە دارستانەکانی سنووری شاری گیەڵانی پارێزگاکە کەوتەوە، هەروەها لە گوندی دوو کۆشکانی سەر بە ناوچەی ماهیدەشتی کرماشان ئاگر لە زەوییە کشتوکاڵییەکان کەوتەوە و دواتر بە هاوکاری ژینگەپارێزان، ئاگرکوژێنەوە و خەڵکی گوندەکە کوژێندرایەوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.