رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک دەڵێت، گەنجێکی 20 ساڵی لە بەنداوی خەنەس خنکا.
رۆژی شەممە، دووی ئابی 2025، رائید بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کوڕێکی دانیشتووی گوندی بێساتنەی ناحیەی قەسرۆکی سەر بە قەزای شێخان، لە بەنداوی خەنەس لە دهۆک خنکاوە."
بەگوتەی رائید بێوار عەبدولعەزیز، ناوی (ز. ح. م.)ـە و تەمەنی 20 ساڵ بووە.
بەپێی ئامارەکانی بەرگریی شارستانیی دهۆک بۆ رووداو، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 6 کەس لە سنووری پارێزگاکە خنکاون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ