کێشەی کەمیی کارەبای سۆران چارەسەر کرا؛ 'رۆژانە 10 بۆ 12 کاژێر کارەبا هەیە'

02-08-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری کارەبای سۆران دەڵێت، نزیکەی مانگێک بوو لە سۆران 5 بۆ 6 کاژێر کارەبای نیشتمانی کەمی کردبوو، بەڵام ئێستا چارەسەر کراوە. 
 
رۆژی شەممە دووی ئابی 2025، ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری کارەبای سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، نزیکەی مانگێک بوو ئیدارەی سۆران و بەشێکی زۆری ناوچەکانی دەوروبەری هەولێر کە کارەبای 24 کاژێریان نەبوو، کێشەی کەمیی کارەبای نیشتمانییان هەبوو، بەڵام "دوو رۆژە کێشەکە چارەسەر کراوە و کارەبا ئاسایی بووەتەوە".
 
لەبارەی هۆکاری کەمبوونی کارەبای نیشتمانی، بەڕێوەبەری کارەبای سۆران گوتی، "پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و بەشێکی وێستگەکانی کارەبای خەبات لە تۆڕ دەرچووبوون، ئەمەش کارەبای بەشێک لە ناوچەکانی کەم کردبووەوە".
 
بەشێوەیەکی ئاسایی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رۆژانە 10 بۆ 12 کاژێر کارەبا هەیە. ئەردەوان ئیبراهیم گوتی، "پێشتر بۆ 5 بۆ 6 کاژێر کەم بووەوە، بەڵام لەسەر راسپاردەی جەنابی مەلا مستەفا بارزانی کێشەکە چارەسەر کرا و ئێستا ئاسایی بووەتەوە و 10 بۆ 12 کاژێر کارەبا هەیە".
 
ئەمە لە کاتێکدایە، لە نێوەڕاستی مانگی رابردووەوە کێشەی کەمیی کارەبا لە سنووری ئیدارەکە هەیە؛ شەوی 13ی تەممووز، دانیشتووانی هەندێک گوندی سنووری ناحیەی وەرتێ بەهۆی کەمیی کارەبا و ئاوەوە خۆپیشاندانیان کرد و کەسێک کوژرا.
 
ناحیەی وەرتێ دەکەوێتە سنووری قەزای رواندز لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.