دەنگۆی جووڵاندنی هێزی پێشمەرگەی یەکێتی و پارتی لە بالیسان و خەلیفان رەتدەکرێتەوە

02-09-2023
ئەندام جەبار
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە دوێنێوە دەنگۆی جوڵاندنی هێزی پێشمەرگەی پارتی و یەکێتی لە بەرزاییەکانی چیای هەورێ و کلاو قاسم لە سنووری خەلیفان و بالیسان بڵاوبووەتەوە، بەڵام بەرپرسانی بالیسان و خەلیفان رەتیدەکەنەوە.
 
لەو بارەیەوە مەهدی مستەفا، بەڕێوەبەری ناحیەی بالیسان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "هیچ هێزێک لە سنووری ناحیەکەیان بە ئاراستەی بەرزاییەکانی سنوورەکە جووڵەی پێ نەکراوە و هەر ئەو هێزەی پێشمەرگەی لێن کە ماوەیەکە لەوێ بنکە و بارەگاکانیان نوێ کردووەتەوە."
 
لای خۆیەوە، مەغدید عەریف ئەحمەد، قایمقامی خەلیفان بە رووداوی راگەیاند، "ئاگاداری هیچ جووڵەپێکردن و زیادکردنێکی هێزی پێشمەرگە نین لەو سنوورە."
 
زنجیرە چیای هەورێ دەکەوێتە سنووری ناحیەکانی بالیسان و خەلیفان لەسەر لووتکەکەی کە کلاو قاسمە؛ لە رابردوودا و تائیستا چەند بنکەیەکی پێشمەرگەی پارتی لێن و لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا یەکێتیش لە بەرامبەر ئەو بنکانەی پێشمەرگەی پارتی، چەند بنکەیەکی کردنەوە و هێزی پێشمەرگەی لیوای راپەڕینی تێدا جێگیر کردن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە