رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی یەکەی 70ـی پێشمەرگە دەڵێت، بەهۆی تەقینەوەیەک سەربازێکی کۆلێژی قەلاچوالان لە سلێمانی گیانی لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش بریندارن.
لیوا ئەحمەد لەتیف، گوتەبێژی هێزەکانی 70ـی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەوەی تەقیوەتەوە گوللە ئاڕ پی جییە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و چواریش بریندارن".
گوتەبێژی یەکەی 70 دەڵێت: "خوێندکارەکان لە کۆلێژی سەربازیی قەلاچوالان دەخوێنن، بەڵام تەقینەوەکە لە فەرماندەیی گشتیی بووە، چونکە لەوێ مەشقیان کردووە".
لیوا ئەحمەد لەتیف ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو شوێنەی تەقینەوەکە تێیدا روویداوە، بنکەی مەشقی هێزەکانی کۆماندۆیە لە فەرماندەیی گشتیی پێشمەرگە لە شاری سلێمانی.
بریندارەکان رەوانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراون و لێکۆڵینەوەش لە هۆکاری رووداوەکە دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ