دوو هاوژین لە سۆران دەستگیرکران؛ "ماڵەکەیان کردبووە شوێنی لەشفرۆشی"

02-09-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی پۆلیسی سۆران دەڵێت، دوو هاوژین ماڵەکەیان کردبووە شوێنی لەشفرۆشی و "هەردووکیان دەستگیرکران."
 
رۆژی سێشەممە 2ـی ئەیلوولی 2025 عەقید شەماڵ سوورچی، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ژمارە تەلەفۆنمان بڵاوکردووەتەوە و داوامان کردووە هەر کەسێک دۆخێکی گوماناویی بینی، پەیوەندی بە هێزەکانی پۆلیسەوە بکات. لەبەر ئەوەی هاتووچۆکردنی ئەو ماڵە کەمێک نائاسایی بوو، هاووڵاتییان پەیوەندییان پێوە کردین."
 
بە گوتەی عەقید شەماڵ سوورچی، هەر زوو دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و زانییان ئەو دوو کەسە "ماڵەکەیان بۆ کاری ناشیاو بەکارهێناوە، کە لەگەڵ دابونەریتی کۆمەڵگە نەگونجاوە."
 
گوتەبێژی پۆلیسی سۆران گوتی، لە لێکۆڵینەوەکەدا بۆیان روون بووەتەوە، ئەو دوو کەسە چەندین ژنیان بردووەتە ماڵەکەیان کە دانیشتووی دەرەوەی سۆران بوون و لەشفرۆشییان پێکردوون.
 
دوو تۆمەتبارەکە بە ناوەکانی (گ. م. ف.) و (ز. ج. ح.) دەستگیر کراون، بەپێی مادەکانی 3 و 4ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی دادگایی دەکرێن.
 
گوتەبێژی پۆلیسی سۆران گوتی، تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زۆرترین کاڵا هەناردەکراوەکان بریتین لە: کاشی، سیرامیک، شووشە، بەرهەمە پلاستیکییەکان، بەردی ئاسن، گەچ، ئامێری کشتوکاڵ، بەرهەمی پیشە دەستییەکان و سەوزە و میوە

گومرگی کرماشان: هەناردەی کاڵا لە دەروازە سنوورییەکانمانەوە کەمی کردووە

بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای کرماشان رایدەگەیێنێت، لە 10 مانگی رابردوودا هەناردەکردنی کاڵا لە دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکەوە بەراورد بە ساڵی رابردوو هەم لە رووی بڕ و هەم لە رووی نرخەوە کەمی کردووە.