قایمقامی سنە: 120 گوند کێشەی کەمئاوییان هەیە

02-09-2025
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

قایمقامی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، لە 120 گوندی سەر بە شارەکە کێشەی کەمئاوی هەیە، لە کاتێکدا ئەم ساڵ تەنیا 130 ملیار تمەن (یەک ملیۆن و 226 هەزار دۆلار) بۆ پرۆژەکانی دابینکردنی ئاو لە شاری سنە تەرخان کراوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 2ـی ئەیلوولی 2025، غەریب سەجادی، قایمقامی شاری سنە رایگەیاند، ئەم ساڵ کێشەی کەمئاویی لە سنووریی شارەکە زیاتر بووە و لە 192 گوندی سەر بە سنە، ئێستا لە 120 گوند کێشەی کەمئاوی هەیە.
 
غەریب سەجادی گوتی، لەگەڵ ئەوەی شاری سنە رووبەڕووی کێشەیەکی گەورەی کەمئاوی بووەتەوە، بەڵام تەنیا 130 ملیار تمەن (یەک ملیۆن و 226 هەزار دۆلار) بۆ پرۆژەکانی دابینکردنی ئاو لە شاری سنە تەرخان کراوە.
 
بە گوتەی سەجادی، هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە کێشەی کەمئاوی لە سنە بە زووترین کات چارەسەر بکرێت.
 
قایمقامی سنە هەروەها باسی بودجەی ئاوەدانکردنەوەی شارەکە دەکات و دەڵێت، "ئەم ساڵ 610 ملیار تمەن (زیاتر لە پێنج ملیۆن و 754 هەزار دۆلار) بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکانی خزمەتگوازی و ئاوەدانکردنەوە تەرخان کراوە."
 
غەریب سەجادی هەروەها دەڵێت، لیژنەی پلاندانانی شاری سنە بڕی 100 ملیار تمەنی (زیاتر لە 943 هەزار دۆلار) بۆ دروستکردنی قوتابخانە، 135 ملیار تمەنی (یەک ملیۆن و 273 هەزار دۆلار) بۆ پرۆژەکانی رێگەوبان، 60 ملیار تمەن (563 هەزار دۆلار) بۆ پرۆژەکانی شارەوانی و 12 ملیار تمەنیش (113 هەزار دۆلار) بۆ شاری پیشەسازیی سنە تەرخان کراوە.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چیرۆکی پەیام و باوکی، لەگەڵ ئەوانەی بەخشینی ئەندامانی جەستە ژیانی بۆ گەڕاندوونەتەوە

بەڵگەفیلمی ژیان بەخشین؛ ئەندامێکی جەستە دەبێتە چرایەک بۆ ژیانێکی دیکە

چیرۆکێکی دیکەی بەڵگەفیلمەکە باسی بەرهەم محەممەد دەکات، کە یەکێکە لە وەرگرانی گورچیلە. دوای ئەوەی لە بەخشەرە دەرەکییەکان نائومێد دەبێت و چەند کەسێک لە بڕیاری بەخشینی گورچیلە پەشیمان دەبنەوە، براکەی دێتە پێش و بێبەرامبەر گورچیلەیەکی خۆی پێدەبەخشێت. بەرهەم دەڵێت، "ئەم ژیانەی ئێستا هەمە، قەرزاری ئازایەتی و دڵسۆزیی براکەمم".