سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت

02-10-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوێنێ لە رێگەی بانکەکان و ئەمڕۆش لە رێگەی فەرمانگەکانی حکومەتەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممووز کرا. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری دەڵێت: "سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت".
 
دوێنێ وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممووزی بڵاوکردەوە. لە ئەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی کرا و رۆژی یەکشەممە، 5ـی تشرینی یەکەم کۆتایی دێت.
 
رۆژی پێنجشەممە، 02-10-2025، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی سەر بە وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و پەروەردە دابەش دەکرێت".
 
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی پەروەردە و خانەنشینانی مەدەنی، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، زیندانییە سیاسییەکان و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، خانەنشینی پێشمەرگە، دەستەی دەستپاکیی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، دیوانی چاودێریی دارایی و دەستەی مافی مرۆڤ دابەشدەکرێت.
 
بۆ مانگی تەممووز، 500 هەزار مووچەخۆر لە رێگەی پڕۆژەی "هەژماری من"ـەوە مووچەکانیان وەردەگرن. 
 
بەگوێرەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو گرێبەستەکان و ئەوانەی لە دوای 01ـی تەمموزی 2024 دامەزراون لەسەر داهاتی ناوخۆ مووچە وەردەگرن.
 
مامۆستایانی گرێبەست لە پەوەردە و خوێندنی باڵا، مانگانە پێویستیان بە زیاتر لە 21 ملیار دینارە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە