دوو رووداوی هاتووچۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان 19 برینداریان لێکەوتەوە

02-11-2024
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک لە کرماشان و روودانی رووداوێکی دیکەی هاتووچۆ لە پارێزگای لوڕستان 19 کەس بریندار بوون.
 
ئێوارەی دوێنێ هەینی 02-11-2024 لەسەر رێگەی ئەزنای سەر بە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان، پاسێک لەگەڵ دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆری پیژۆ و تیبا پێکیاندادا.
 
بەگوێرەی مانگی سووری لوڕستان، 7 کەس لە رووداوەکەدا بریندار بوون و گوێزرانەوە نەخۆشخانە.
 
هەروەها هەر دوێنێ لە نزیک شاری هەڵەشیی پارێزگای کرماشان، پاسێک وەرگەڕا و لە ئەنجامدا 12 کەس بریندار بوون.
 
مەسعود قەلعەسفیدی، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای پارێزگاکە رایگەیاند، بریندارەکان گوێزراونەتەوە نەخۆشخانە و باری تەندروستییان باشە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.