رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی رووداوێکی سەختی هاتووچۆوە لە نزیک دێولانی پارێزگای سنە، سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
رووداوەکە شەوی شەممە 01-11-2025 لەسەر رێگەی لاوەکیی دێولان - قروچای سەر بە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان روویداوە. حەمیدڕەزا عەبدولمەلیکی، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگاکە رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری پیژۆ 405 و بارهەڵگرێکی بچووک پێکیاندا داوە.
بە گوتەی حەمیدڕەزا عەبدولمەلیکی، بەهۆی سەختیی رووداوەکەوە، دەستبەجێ سێ کەس لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی دادپزیشکیی ئێران، لە 21-03-2024 تاوەکو 21-03-2025، زیاتر لە 20 هەزار کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ