پۆڵا تاڵەبانی: یەکێتی زۆرینەی دەنگەکانی هەرێمی کوردستان بەدەستدەهێنێت

02-11-2025
رێبوار عەلی
پۆڵا سیروان تاڵەبانی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی
پۆڵا سیروان تاڵەبانی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی
A+ A-
  
رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی دەڵێت، پێشبینی دەکەن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا "سەرکەوتنێکی گەورە" بەدەستبهێنن و ببنە "دەنگی حەقیقیی خەڵکی کوردستان". دەشڵێت، قسەکانی بافڵ تاڵەبانی لە هەولێر "بە نیەتێکی خراپ نەبووە". 
 
رۆژی یەکشەممە، 02-11-2025، پۆڵا سیروان تاڵەبانی لەکاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی رۆژی هیوا جەمال رایگەیاند، گوتارەکەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لە هەولێر بە مەبەستی "ناوزڕاندن" نەبووە و یەکێتی هەمیشە خەباتی بۆ هەولێر و خەڵکەکەی کردووە.
 
سەبارەت بە جیاوازیی خزمەتگوزاری لەنێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی یەکێتی گوتی: "زۆر بەڕوونی دیارە جیاوازییەکی زۆر دەکرێت و ناعەدالەتییەکی زۆر هەیە لە خزمەتکردنی ناوچەکان، بێگومان بە بەرنامە ئەوە کراوە". گوتیشی: "پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یەکسانی و بەپێی شایستەیی ناوچەکان خزمەتگوزاری پێشکێش بکات."
 
لەبارەی داهاتی پارێزگای سلێمانی، پۆڵا تاڵەبانی ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە دەگوترێت داهاتی شارەکە نادیارە و بە "پروپاگەندە و بیانوو" ناوی برد و گوتی: "داهاتی سلێمانی زۆر بەڕوونی دیارە و بە شەفافانە لەو سایتەی کراوەتەوە رۆژانە دیاری دەکرێت و هەمووی رادەستی حکومەت دەکرێت".
 
لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پۆڵا تاڵەبانی رایگەیاند: "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێیوایە ئەمجارە سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستدەهێنێت". گوتیشی، "خەڵک گەیشتووەتە ئەو راستییەی تەنیا یەکێتی دەتوانێت لە بەغدا و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان داکۆکیکار بێت لە مافەکانی خەڵک".
 
بەگوتەی پۆڵا تاڵەبانی، یەکێتی نەک تەنیا لە سلێمانی و هەڵەبجە، بەڵکو پێیوایە "زۆرینەی دەنگەکانی هەرێمی کوردستان بەدەستدەهێنێت بە بادینان و هەولێریشەوە."
 
دوێنێ بافڵ تاڵەبانی هێرشی کردە سەر کاربەدەستانی هەولێر و گوتی: "خەڵک باڵەخانەی بەرز و رێگەی پانی بۆچییە، ئەگەر ئازادی نەبێت." ئەمەش لە کاتێکدایە سێ سەرکردەی سیاسی لە زیندانەکانی سلێمانی دان.
 
سەبارەت بە دەستگیرکردنی سێ سەرکردەی ئۆپۆزیسیۆن لە سلێمانی، پۆڵا تاڵەبانی رایگەیاند، "یەکێتی باوەڕی بە ئازادیی رادەربڕین هەیە و ئەو بابەتە پرۆسەیەکی یاساییە و دادگە بڕیاری لێداوە و یەکێتی وەکو حیزب دەستێوەردانی نەکردووە".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دروێنەی گەنم. وێنە: Reuters

جووتیاران ئاگادار دەکرێنەوە؛ لە 4ـی 1ـەوە ناوی خۆتان تۆماربکەن

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان پلانی ساڵانەی خۆی بۆ تۆمارکردنی زانیاریی ئەو جووتیارانە دەستپێدەکات کە گەنمیان چاندووە. بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر دەڵێ، هەر جووتیارێک ناوی تۆمارنەکرێ، بۆ وەرزی داهاتوو گەنمەکەی لێ وەرناگیرێ.