مەسرور بارزانی پاڵپشتیی دارایی بۆ یانەی نەورۆز راگەیاند: 450 ملیۆن دیناریان پێدەدات

02-11-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی لە چەند مانگی رابردوودا یانەی وەرزشیی نەورۆز گیرۆدەی دۆخێکی نالەباری دارایی بوو؛ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی نووسینگەکەیەوە بڕی 450 ملیۆن دینار بە یانەکە دەبەخشێت.
 
بەپێی راگەیێندراوی نووسینگەی مەسرور بارزانی، ئەو هاوکاری و پشتگیرییەی سەرۆکی حکومەت بۆ پشتیوانیی وەرزش و وەرزشوانانی هەرێمی کوردستانە، تاوەکو بتوانن بە ئاستێکی بەرزەوە نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان بکەن.
 
 
لە دوایین پۆستیدا، یانەی نەورۆز لە پەیجی فەرمیی خۆی لە فەیسبووک ئاماژەی بەوە کردووە، "بە سەرکردایەتیی کاپتن وەلی، سەردەمێکی نوێ لە نەورۆز دەستپێدەکات."
 
یانەی نەورۆز لە ماوەی رابردوودا رایگەیاند، بە دۆخێکی دارایی سەختدا تێدەپەڕێت و شادوومان مەلا حەسەن، یەکێک لە سەرکردەکانی بەرەی گەل لە تۆڕی میدیایی رووداو گوتی، "دوو ملیۆن و 400 هەزار دۆلاری یانەی نەورۆز لە رووداوەکانی لالەزاردا بردراوە."
 
یانەی نەورۆز پێشتر کەمپینێکی بۆ هاوکاریکردنی یانەکە راگەیاند و داوای لە هاندەران کرد، پاڵپشتیی دارایی پێشکێشی یانەکە بکەن، هەزاران وەرزشڤان و هاندەر لەسەر ئاستی کوردستان و دەرەوە هاوخەمیی خۆیان بۆ دۆخی خراپی یانەکە راگەیاند.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دروێنەی گەنم. وێنە: Reuters

جووتیاران ئاگادار دەکرێنەوە؛ لە 4ـی 1ـەوە ناوی خۆتان تۆماربکەن

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان پلانی ساڵانەی خۆی بۆ تۆمارکردنی زانیاریی ئەو جووتیارانە دەستپێدەکات کە گەنمیان چاندووە. بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر دەڵێ، هەر جووتیارێک ناوی تۆمارنەکرێ، بۆ وەرزی داهاتوو گەنمەکەی لێ وەرناگیرێ.