پارەی هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە نێردرا و دابەش دەکرێت

02-11-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، پارەی هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا دابەش بکرێت.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 02-11-2025 دوو سەرچاوەی باڵا لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداویان گوت، "پارەی هاوکاریی هاوپەیمانان گەیشتووە و لە چەند رۆژی داهاتوودا دابەش دەکرێت."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە، دابەشکردنی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى 9 لە 06-10-2025 دابەشکرا.
 
ئەو پێشمەرگە و ئەفسەرانەی هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن، مانگی رابردوو 97%یان لە رێگەی بانکییەوە هاوکارییەکەیان وەرگرت.
 
وەک پشتیوانییەک بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، بەگوێرەی رێککەوتنێکیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، هاوپەیمانان مانگانە بڕە پارەیەک دەدەنە وەزارەتی پێشمەرگە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە